نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق ده‌كات و هه‌مو هاوكارییه‌كى پێویست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فیدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوەوە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
هەردولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.
نێچیرڤان بارزانى له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی، هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق ده‌كات و هه‌مو هاوكارییه‌كى پێویست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فیدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو کە تێیدا جەخت لە دورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گه‌یشته به‌غدا، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرودستان، زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات. تیایدا پرۆسه‌ى سیاسی، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فیدراڵى، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
ژمارەی خوێندراو : 64 جار