بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور. هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ
لەبارەی كەشی سبەی یەكشەممەوە، كەشناسی دەڵێت، "ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە بارانێکی کەم هەیە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین".
پاشخانی هەواڵ؛
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی؛
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ژمارەی خوێندراو : 63 جار