لە دواین و تاقە دەرکەوتنیدا لە دوای پرۆسەی ٧ی
تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، عیزەدین حەداد، فەرماندەی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام
— باڵی سەربازی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی (حەماس) زانیاریی سەرنجڕاکێشی لەبارەی
پرۆسەی "تۆفانی ئەقسا" ئاشکرا کرد، کە خۆی بەشداری لە پلانداڕشتن و
بەڕێوەبردنیدا کردبوو، و ئیسرائیل تا ئەمڕۆش بەدەست لێکەوتە سیاسی و
ئەمنییەکانیەوە دەناڵێنێت.
حەداد — کە ئیسرائیل بانگەشەی تیرۆرکردنی کرد لە
ڕۆژی هەینی — لە کاتی دەرکەوتنی لە بەرنامەی "ما خفي أعظم" (ئەوەی
شاراوەتەوە گەورەترە) کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، گەیشتە
ئەو ئەنجامەی کە "دیارترین نیشانەی شکست" لای ئیسرائیل و شوێنەوارە
گرنگەکانی تۆفانی ئەقسا، ئەو دەستلەکارکێشانەوە یەک لەدوای یەکانەیە کە ئیسرائیل
بەخۆیەوە بینی، لەگەڵ دانپێدانان بە شکستی گەورە، تۆمەتبارکردنی یەکتر، دۆخی
سەرلێشێواوی و هەوڵدان بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، و زیادی کرد "بەتایبەت
لەلایەن ئاستی سیاسی و لە سەرووی هەمووشیانەوە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل".
ئەمانەش دیارترین لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە
سەربازییە فەلەستینییەن کە لەو چاوپێکەوتنەدا هاتوون، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ و
نزیکەی ١٥ مانگ دوای پرۆسەی ٧ی ئۆکتۆبەر ئەنجامدرا.
حەداد: ئەمە پلانی ئیسرائیل بوو
پێش ٧ی ئۆکتۆبەر
حەداد ئاشکرای کرد کە کەتیبەکانی قەسام
ئاماژەیان بەدی کردووە و دەستیان بەسەر زانیارییەکدا گرتووە کە جەخت لەسەر
پلانەکانی ئیسرائیل دەکاتەوە بۆ دەستپێشکردنی "جەنگێکی وێرانکەر" بۆ سەر
کەرتی غەززە، ئەمەش وای لە قەسام کرد کە "پلانێکی خەڵەتاندن و چەواشەکاریی
ستراتیژی" بگرێتەبەر و ئامادەکاری بۆ پرۆسەی تۆفانی ئەقسا بکات.
وتیشی ئەو زانیارییانەی کەتیبەکانی قەسام
دەستیان کەوتووە، ئاماژەیان بە هەندێک کات کردووە بۆ جێبەجێکردنی "هێرشێکی
ناپاکانە"، و ڕوونی کردەوە کە ڕێک دوای جەژنەکانی جوولەکەکان بووە، بە جۆرێک
بە هێرشێکی ئاسمانی کتوپڕ دەست پێدەکات کە بەئامانجگرتنی هەموو کوتلەکانی بەرگری
دەگرێتەوە، و پاشان هێرشێکی زەمینی بەرفراوان و وێرانکەر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
حەداد: دزەمان کردە ناو یەکەی ٨٢٠٠
ئەو بەرپرسە سەربازییە — کە بووەتە داواکراوی
ژمارە یەک لای ئیسرائیل — لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە لە کاتی پلانداڕشتن بۆ
پرۆسەکە "ڕوکنى هەواڵگری بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە کارەکانی دیارترین یەکەی
هەواڵگری داگیرکەری دەستکەوت کە ناوی ٨٢٠٠ە، ئەویش لە ڕێگەی دزەکردنی ئەمنییەوە بۆ
ناو یەکێک لە سێرڤەرەکانی"، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چوارچێوەی پرۆسەی
پلانداڕشتن و ئامادەکاریدا لێکۆڵینەوە و شیکاری بۆ کراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە کەتیبەکانی قەسام وایان لە
ئیسرائیل گەیاندووە کە "تەڵەی کارئاسانییەکانی قووتداوە"، لە کاتێکدا
ئامادەکاری بۆ شەڕ بە بەردەوامی بەڕێوە دەچوو، ئاماژەی بەوەش کرد کە داگیرکەر
هەوڵی دەدا بەرگری لە کەرتی غەززە بێلایەن بکات لە ڕێگەی باشترکردنی سنوورداری
بارودۆخی گوزەران لە کەرتەکەدا، و پێشکەشکردنی کارئاسانی بەشەکی لە بەرامبەر
نەبەستنەوەی دۆخی کەرتی ڕۆژاوا و قودس و دیلەکان بە دۆخی غەززەوە.
حەداد: ئەمە ئەو شتە بوو کە لە
کاتژمێرەکانی کۆتاییدا ڕوویدا
حەداد لە بەرنامەی "ما خفي أعظم"دا
ڕوونی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لە پرۆسەی ٧ی ئۆکتۆبەردا، هێرشکردنە سەر
"فیرقەی غەززە" و لەناوبردنی پێگە و بنکەکانی بوو، سەرەڕای کوتلەکانی
پاراستنی ئەمنی کە لە هێڵی یەکەمی کیبۆتزەکانی فیرقەی غەززەدا هەن، و بەدیلگرتنی
"زۆرترین ژمارەی گونجاوی سەربازانی دوژمن بۆ ئازادکردنی دیلەکانی گەلی
فەلەستین".
ئاشکراشی کرد کە — لە سەرەتای تشرینی
یەکەم/ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە — سەرکردایەتی دەزگای سەربازی "لە دۆخی کۆبوونەوەی
بەردەوامدا بوو لەسەر جامی کاتژمێر"، بەمەبەستی پەسەندکردنی پلانەکان و دابینکردنی
دەستکارییە کۆتاییەکان و ڕێکخستنی کاتەکانی جێبەجێکردن.
وتیشی ئەو ٢٤ کاتژمێرەی پێش کاتژمێری سفر،
ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ تێیدا بەستراونەتەوە بە ژووری ئۆپەراسیۆنە
ناوەندییەکانەوە کە سەرپەرشتی جێبەجێکردنەکەی دەکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی
پرۆسەی بانگهێشتکردنی هێزە هێرشبەرەکان، و زیادی کرد "چەکەکانی پاڵپشتی شەڕ
لە ئامادەباشیی تەواودا بوون تا کاتژمێر ڕێک شەش و نیوی بەیانی حەوتی تشرینی
یەکەم".
ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتی کاتژمێری سفر لە
بەرتەسکترین بازنەدا هێڵدراوەتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی هێرشەکە، لە کاتێکدا
"تەوەرەی بەرگری لە وێنەی ئاراستەکە" بە شێوەیەکی گشتی دانراوە.
حەداد: وورەکارییەکانی کاتژمێری
سفر
حەداد وتی: "هێرشەکەی ئێمە بە وردی
هاوشێوەی ئەو مانۆڕانە بوو کە موجاهیدەکانمان مەشقیان لەسەر کردبوو، بۆیە لە
کاتژمێری سفردا — گولکە موشەکییەکانمان و سەرنشینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان و
باڵەکوتەکانمان، و یەکە دەریاییەکانمان، هاوکات بوون لەگەڵ هەزاران لە بژاردەی
پیادەی قەسام کە بەسەر دیواری جیاکەرەوەدا پەڕینەوە"، ئاماژەی بە ڕووخانی
دیوارەکە کرد بەهۆی هەوڵی ئەندامانی قەسام لە یەکەکانی ئەندازیارییەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە "فیرقەی غەززە — بە
سوپاس و سەرکەوتنی خودا — لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا ڕووخا و سەرکەوتنی
سەرسوڕهێنەری جێبەجێکردنی تۆفانی ئەقسای ڕاگەیاند، بە شێوەیەک دوژمن سەرەڕای
قەبارەی گەورەی پرۆسەکە نەگەیشتە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە، هەروەها بەرگرییەکانیشی
بە کاریگەری لەبەردەم شەڕڤانانماندا کاریان نەکرد".
ئەو ئەندامانەی بەشداربوو بوون بەوە وەسف کرد کە
"بە هەموو لێهاتوویی و ئازایەتییەکەوە جەنگان، و خاوەن ڕەوشتترین و
بەرپرسیارترین بوون لە مەیدانەکەدا".
حەداد: ئەمانە پاساوەکانی حەوتی
ئۆکتۆبەرن
ئەو بەرپرسە سەربازییە — کە بە "شێوەی
قەسام" وەسف کراوە — کۆمەڵێک هۆکاری خستەڕوو کە پاڵی پێوەنان بۆ ئەنجامدانی
پرۆسەی تۆفانی ئەقسا، ئاماژەی بەوە کرد کە "هەموو هەوڵەکانمان لە پاڵنانی
ئیرادەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی داگیرکەر لە دژی قودس و مزگەوتی ئەقسا بێسوود
بوو".
ڕوونیشی کردەوە کە ئیسرائیل بەبێ هیچ ڕێگرییەک
دەستدرێژی کردووە و ئەشکەنجەی داوە، لە کاتێکدا هاواری فریاکەوتن لە قودس و ئەقسا
و گەلی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا بەرز دەبووەوە.
سەبارەت بە غەززەش، حەداد وتی داگیرکەر
گەمارۆدانی سیستماتیکی توندتر کردووە و "مردنی لەسەرخۆی بۆ گەلەکەمان
دەویست"، و وتیشی: "بۆمان نەبوو دەستبەستراو بین یان تەماشاچی
بین".
لە کۆتاییدا وتی: "تۆفانی ئەقسا پێویست بوو
بۆ تێکدانی پلانی سیستماتیکی دوژمن، بە لێدانێکی پێشوەختەی لەرزۆک و بێ وێنە بۆ
بەرگریکردن لە پیرۆزییەکانمان و گەلەکەمان و بەرگریمان".
حەداد لە کۆمێنتێکدا لەسەر
جینۆساید لە غەززە
حەداد — لە چاوپێکەوتنە تایبەتەکەیدا لەگەڵ
جەزیرە — وتی: "دوای ئەو شکستە شەرمەزارکەرە و شکستی هەواڵگرییە گەورەیەی کە
بەسەر داگیرکەردا هات، دەستی کرد بە پرۆسەیەکی تۆڵەسەندنەوەی دڕندانە لە گەلەکەمان
لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕڤانان لە مەیدانەکەدا".
پێشیوابوو کە پرۆسەکانی کۆمەڵکوژی لە دژی
غەززەییەکان بە سەرەکۆنەکردن و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئیدارەی ئەمریکا و هەندێک لە
حکومەتە ڕۆژاواییەکان بەڕێوە دەچوو، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پردە
ئاسمانییەکانی کە بە دەیان هەزار تۆن کەرەستەی سەربازی بارکرابوون" یەک
لەدوای یەک بۆ ئیسرائیل بەردەوام بوون.
ژمارەی خوێندراو : 195 جار