مۆساد لەناو ماڵی کورددا چی دەچێنێت؟

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڵگەنامە نھێنییەکان پەردە لادەبەن
"مۆساد" لەناو ماڵی کورددا چی دەچێنێت؟

ئەو وێنانەی ناتانیاهۆ و ئاڵای ئیسرائیل کە لە فەیسبووک و ئینستاگرام بە زمانی کوردی دەبینرێن، تەنیا ڕادەربڕینێکی سادە نین؛ بەڵکو بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست "ڕوون میدیا" کەوتوون، ئەمانە بەشێکن لە پڕۆژەی "تێکدانی مێشکی کوردی" کە ڕاستەوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی مۆسادەوە ئاراستە دەکرێن.

سەرچاوەی دارایی: بن غەفیر و نەخشەی "فیتنە"

بەڵگەنامەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەم سوپا ئەلیکترۆنییە، بە بودجەیەکی تایبەت و ژێرخانێکی تەکنیکی بەهێز لەلایەن ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرێن. بن غەفیر، کە بە ڕەچەڵەک کوردە، ئەم خاڵە وەک "ئەسپێکی تڕۆژە" بەکاردەهێنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەجێندا سەهیۆنییەکان.

ئەو بەکاریگەریی دەسەڵاتەکەی، تیمی تایبەتی بۆ دروستکردنی "پەیجی و ئەكاونتنی سیبەر" ڕاسپاردووە کە ئەرکیان تەنیا یەک شتە: تەفروتونکردنی ناسنامەی ئایینیی و نەتەوەیی کورد.

ئەم ئەکاونتانە کە بەشێکیان لەلایەن کەسانی توندڕەوی چەپ و مولحیدی ناوخۆ و هەندێکیشیان لە ئەوروپا و ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێن، مەترسیدارترین جۆری دوژمنن. ئەوان وەک "کورد" قسە دەکەن، بەڵام کار بۆ ئەمانە دەکەن:

یەکەم؛ بە ئاشکرا و بە نزمترین ئاست، هێرش دەکەنە سەر ئایینی ئیسلام بۆ ئەوەی گەنجی کورد تووشی شەرمەزاری بکەن لە بەرامبەر ناسنامە ئایینییەکەی.

دووەم؛ وا پیشان دەدەن کە ئیسرائیل "تاکە فریادڕەسە"، لە کاتێکدا مێژوو دەیسەلمێنێت مۆساد تەنیا بۆ بەرژەوەندیی هەواڵگری و تێکدانی ناوچەکە کوردی بەکارهێناوە.

ئەمە تەنیا جەنگی وشە نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ گۆڕینی "دۆست و دوژمن" لە مێشکی تاکی کورددا.

بە وردی سەرنجتداوە ئەم ئەكاونت و پەیجانە هەموویان فەیكن، لە جنێوداندا بەربەری و دەمشڕن و هیچ سنورێكی ئەخلاقییان نیە . بەناوی بەرگریی لە كورد، قەپ لە كەرامەت و ناموس و كەسایەتی هەركەس دەگرن، كە پێچەوانەی خواست و مەرامی ئەوان قسەیەك بكات .

ئەوان دەیانەوێت کورد بکەنە نەتەوەیەکی دابڕاو لە مێژوو و ئایین و نەتەوەکەی خۆی، تا لە کۆتاییدا ببێتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ساسەت و ئەجێنداکانی ئیسرائیل و پیلانە هەواڵگرییەکانی .

خوێنەری بەڕێز، هەر لایک و کۆمێنتێک بۆ ئەم پەیجە ساختانە، بەشدارییە لە پڕۆژەیەک کە ئامانجەکەی سڕینەوەی کەرامەتی نەتەوەیی و ئایینیی تۆیە.

ئەم ئەکاونتانە نەک دۆستی کورد نین، بەڵکو مەترسیدارترین ڤایرۆسن کە جەستەی نەتەوەکەمانی گرتووەتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر