بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلارەکان.. ئیسرائیل هەڕەشەی ئەنجامدانی تیرۆرکردن و چۆڵکردنی گەڕەکەکان لە غەززە دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەریەکە لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتس وەزیری بەرگرییەکەی، هەڕەشەی ئەنجامدانی تیرۆرکردن و چۆڵکردنی گەڕەکەکانی غەززەیان کرد، وەک پەرچەکردارێک بۆ ئەوەی بڕوایان وایە هەڵدانی کۆلارە و باڵۆن بێت لە کەرتی گەمارۆدراوەوە بەرەو شارۆچکە هاوسنوورەکانی، لە بەرامبەردا بزوتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند کە هەڕەشەکان داگرییە لەسەر درێژەدان بە جینۆساید.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل کەوتنەخوارەوەی چەندین کۆلارەیان ڕاگەیاند کە ئاماژەیان بەوە کرد لە غەززەوە بەرەو شارۆچکە هاوسنوورەکانی کەرتی فەلەستین هەڵدراون، و باسیان لەوەش کرد کە ئەو کۆلارانە مادەی تەقەمەنییان پێنەبووە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڕەشەی کرد و گوتی: "ئیسرائیل ئەو ناوچانە چۆڵ دەکات کە باڵۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆلارەیان لێوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدەدرێت"، هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کرد: "ئەگەر حەماس هەڵدانی کۆلارە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستبەجێ ڕانەگرێت، ئەوا بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئەو بابەتە چڕتر دەکەینەوە".
جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل ناگەڕێتەوە بۆ واقیعی پێش ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، و ڕێگە بە هیچ لایەنێک لە غەززە نادات هەڕەشە لە کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکان بکات و ئاسایش تێکبدات، بەپێی وتەی خۆی.
بەپێی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ و کاتس کۆبوونەوەیەکیان بە بەشداری سەرکردەکانی سوپا ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی "هەڕەشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆلارەکان لە غەززەوە".
ڕێنماییکردن بۆ بەگەڕخستنی هێز
لای خۆشیەوە، کاتس لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی ڕێنمایی سوپای کردووە بە توندی بەرامبەر هەڵدانی باڵۆن و کۆلارە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە غەززەوە بەرەو شارۆچکەکانی هاوسنووری کەرتەکە بباتە پێشەوە، و ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لەوە.
ئەوەشی زیاتر کرد کە ڕێکارەکان ئەمانە دەگرێتەوە: "بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس کە بەرپرسن لە کردەوەکانی هەڵدانەکە و ئەنجامدەرانی، و چۆڵکردنی گەڕەک و ئەو ناوچانەی کە کردەوەکانی هەڵدانی لێوە ئەنجام دەدرێت، و کارکردن بەرامبەر ژێرخانی تێرۆر لەو شوێنانەدا".
کاتس هەر کردەوەیەکی هەڵدانی بە "کردەوەیەکی جەنگی بە تەواوی ماناوە" دانا، و هەڕەشەی ڕاوەدوونانی هەر کەسێکی کرد کە ڕێکخستن بۆ کردەوەکانی هەڵدان دەکات یان ئەنجامی دەدات یان ڕێگەی پێدەدات، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە.
گوتیشی: "باڵۆن وەک کۆلارەیە، و کۆلارەش وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، چی تەقەمەنی هەڵبگرێت یان نا".
لە کۆتاییدا کاتس گوتی ئیسرائیل ڕێگە نادات بە گەڕانەوە بۆ ئەو واقیعیەی پێش ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەبوو، و جەختی کردەوە هەر کەسێک بەشداری لە کردەوەکانی هەڵداندا بکات، "دەستبەجێ و بە پەڕی توندییەوە" مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
لە لایەکی ترەوە، مالپەڕی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لە نوسینگەی وەزیری بەرگرییەوە گواستییەوە کە کاتس لەگەڵ ئەیال زامیر سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بەرپرسە باڵاکانی سەربازی تاوتوێی ئەو کۆلارانە دەکات کە بەم دواییانە لە کەرتی غەززەوە هەڵدراون.
"پانوپۆڕی پووچ"
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی نوسینگەی نەتانیاهۆ جەخت لە نەخشەی پێشوەختە دەکەنەوە بۆ بەردەوامیدان بە دەستدرێژییەکان و چوونە پێشەوە لە مخططەکانی کۆچپێکردنی زۆرەملێ و جینۆساید بە پانوپۆڕی پووچ.
گوتیشی هەڕەشەی بۆردوومانکردنی کەرتەکە بەهۆی کۆلارەوە، هەوڵێکە بۆ تبریکردنی دەستدرێژی و هەڕەشەکردن لە منداڵان، و داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ناوەندگیرەکان کرد کە دەسەڵاتی داگیرکەر پابەند بکەن بە نەخشەڕێگای بەرەو ئاگربەستێکی ڕاستەقینە لە کەرتی غەززە.
هەروەها بزوتنەوەکە داوای لە واشنتن و ناوەندگیرەکان کرد بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان هەڵبگرن و ڕووبەڕووی ڕەفتارە وەحشیگەرییەکانی داگیرکەر ببڵنەوە و ئیدانەی پەرەسەندنی گرژییەکان بکن.
"تێرۆری کۆلارەکان"
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە گواستییەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ۱۰ کۆلارەی بەتاڵ لە تەقەمەنی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری غەززە دۆزراونەتەوە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە "پشکنین بۆ ئەگەری ئەوە دەکرێت کە حەماس پشکنین بۆ ناوچەکە بکات".
لای خۆشیەوە، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئاحرۆنۆت لە سەرچاوەکانەوە کۆمێنتاریان لەسەر کۆلارە هەڵدراوەکانی غەززە گواستەوە کە "لە ئێستادا تەنها کۆلارەن، بەڵام لە داهاتوودا ڕەنگە بۆ وێنەگرتن بن یان تەقەمەنی هەڵبگرن".
میدیا ئیسرائیلییەکان ناوی "تێرۆری کۆلارەکان"یان بەسەر دیاردەکەدا بڕی بەپێچەوانەی ئەوەی کە تەقەمەنی تێدا نەبوو، بە بەراوردکردن لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕوویدا کاتێک کۆلارە و باڵۆنی سوتێنەر لە غەززەوە هەڵدران و ئاگریان لە ناوچە ک کشتوکاڵییەکانی شارۆچکە هاوسنوورەکانی کەرتەکە بەربوو، هاوزەمان لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ڕێپێوانی گەڕانەوەی گەورە کە لە مارسی ئەو ساڵەدا دەستی پێکرد.
ئیسرائیل جەنگێکی جینۆسایدی لە کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستپێکرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٧٣ هزار و ٤٢٠ کەس و برینداربوونی ١٧٤ هزار و ٣٦٩ کەسی تر. بەپێچەوانەی ئیمزا کردنی ئاگربەست لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا، ئیسرائیل تاوەکو ئێستاش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات کە بە شێوەیەکی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی قوربانی.
ژمارەی خوێندراو : 39 جار