ماێک تایتسۆن بە نوێژکردن لە دڵی لۆس ئەنجلۆسدا پەیامێکی بەهێز دەگەیەنێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و پڕ لە شکۆدا، ئەفسانەی بەناوبانگی بەخشین و پاڵەوانی جیهانیی پێشوو، ماێک تایتسۆن، جارێکی دیکە سەلماندی کە کەسایەتییەکی نەبەز و ئازایە و لە هیچ گفشەیەک ناسڵەمێتەوە. لە شاری لۆس ئەنجلۆس، تایتسۆن بە ورەیەکی بەرز و بە شانازییەوە دروشمی بەهاکانی خۆی بەرزکردەوە، کاتێک لە ناو بەرزترین کاتەکانی ڕۆژدا و لە شوێنێکی گشتیدا ڕووی کردە قیبلە و نوێژەکەی ئەنجامدا.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فراوانی ڤیدیۆکەی تایتسۆنیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا وەکو سەمبولێکی خۆڕاگری و باوەڕبەخۆبوون دەردەکەوێت. پەیامی ئەم ڕەفتارەی تایتسۆن بووە جێی شانازیی ملیۆنان کەس لە سەراسەری جیهاندا؛ چونکە نیشانیدا کە باوەڕ و بەها مرۆییەکان لە سەرەوەی هەموو ئاستەنگ و بەرگرییەکی کۆمەڵایەتین.
ماێک تایتسۆن بەم ڕەفتارە باوەڕپێکراوەی، نەک هەر ڕێزی لە باوەڕەکانی خۆی گرت، بەڵکو بووە ئیلهامبەخشێکی گەورە بۆ جەماوەرەکەی تاوەکو بە سەربەرزییەوە دەست بە بەها و ناسنامەکانیانەوە بگرن و لە بەردەم هیچ فشارێکدا پاشەکشە نەکەن.

ژمارەی خوێندراو : 96 جار

هەواڵی زیاتر