عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چارڵز براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، جەختی لە پابەندبوون بە خشتەی کاتیی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلوول وەک وادەی کۆتایی بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکان دیاریکراوە. عەلی زەیدی ڕایگەیاند: "١ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو هیچ هێزێکی بیانی لە عێراقدا نامێنێت و ڕێڕەوێکی نوێ لە دەوڵەتداری دەستپێدەکات."
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە سنووردارکردنی چەک لەدەست دەوڵەتدا مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بەهێزکردنی سەروەری و زامنکردنی ئاسایش، بە ئامانجی چوونە نێو قۆناغێکی نوێی بووژانەوە و گەشەپێدان.
ژمارەی خوێندراو : 84 جار