عەبدولرەحمان سەید دەبێتە یەکەمین سیناتۆرى موسڵمان لە ئەمریکادا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

دکتۆر عەبدولڕەحمان سەید سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی (تەممهیدی) حزبی دیموکرات لە ویلایەتی میشیگان بەدەستهێنا و بوو بە کاندیدی فەرمی حز بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا (سێنەت) کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت؛ پێشبڕکێیەک کە دەکرێت بیکاتە یەکەم موسڵمان لە مێژوویدا بگاتە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا. لە ویلایەتی میشیگان لە دایک و باوکێکی کۆچبەری میسری لەدایکبووە و تەمەنی 41 ساڵە. پێتر پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی لە شاری دیترۆیت بەڕێوەبردووە و لە ساڵی 2018دا خۆی بۆ پۆستی حارمی ویلایەتی میشیگان کاندید کردبوو.
سەید سەر بە باڵی پێشکەوتنخوازە لە ناو حزبی دیموکراتدا و بەرنامەیەکی سیاسی هەڵگرتووە کە بریتییە لە: دابینکردنی چاودێریی تەندروستیی گشتگیر، چاکسازیکردن لە سیاسەتەکانی کۆچبەری، کەمکردنەوەی دەسەڵاتی لۆبییەکان (کۆمەڵە فشاری سیاسی) و بەهێزکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی. بەپێی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، کۆی خەرجیی سەربازگەی پشتگیریکاری ستێڤنز گەیشتە نزیکەی 64.5 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەر تەنها 7.1 ملیۆن دۆلار بۆ عەبدول سەید و هاوپەیمانەکانی.
یەکلاکەرەوەی کۆتایی لە هەڵبژاردنی گشتیدا لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا دەبێت، کە تێیدا سەید هەوڵ دەدات دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار بکات بە چوونە ژوورەوە بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا وەک یەکەم موسڵمان کە بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرێت.

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی یەدەگی خۆی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند

زۆرتر

8/6/2026 8:55:00 AM

واشنطن پۆست کێشەیەکی توند لە نێوان ترەمپ و هێگسیس ئاشکرا دەکات و کۆشکی سپیش ڕەتی دەکاتەوە

زۆرتر

8/6/2026 8:41:00 AM

هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب بۆ نزیکی سفڕ دابەزی

زۆرتر

8/6/2026 8:17:00 AM

زۆرترین خوێنراو