سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان، لە چاوپێکەوتنێکدا کە تەلەڤفزیۆنی فەرمی رۆژی چوارشەممە پەخشی کرد، ڕایگەیاند کە پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵای نوێ، موجتەبا خامنەیی، لە ئێستادا "زۆر سەختە"، بەڵام جەختی کردەوە کە بوونی ئەو خاڵێکی بەهێزی گەورەیە بۆ وڵات.
موجتەبا خامنەیی لەوەتەی پۆستی رابەری باڵای وەرگرتووە وەک جێگرەوەی باوکی (عەلی خامنەیی کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا کوژرا)، تا ئێستا بە ئاشکرا دەرنەکەوتووە.
پزیشکیان ڕوونی کردەوە کە رابەر بۆچوونی لەسەر یاداشتنامەیەک هەبووە و مەرجی دانابوو کە ئەگەر سێ لەسەر چواری ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتومانی ئێران دەنگی پێ بدەن پەسەندی دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە یاداشتنامەکە دەنگی 12 ئەندامی لە کۆی 13 ئەندام بەدەستهێناوە، ئەمەش مانای قبوڵکردنی بۆچوونی پسپۆڕانە لەلایەن رابەرەوە.
ژمارەی خوێندراو : 46 جار