ئایا ئێران پێش کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی ترەمپ گەروی هورمز دەکاتەوە؟

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئێرانی دیاریکردووە بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، چاوەڕوانییەکان لە چرکە ساتەکانی کۆتاییدا چڕتر دەبنەوە بۆ دورخستنەوەی ناوچەکە لە روبەڕوبوونەوەیەکی نوێ. ئەمەش لەکاتێکدایە کە زانیارییەکان لەبارەی بونی دانوستان لە نێوان واشنتۆن و تاراندا دژبەیکن و نێوەندگیرییە هەرێمییەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزەرەوەی دەرچەیەک بۆ قەیرانێک کە هەڕەشە لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاکانی جیهان دەکات.
لە کاتێکدا کۆشکی سپی هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ بژاردەی سەربازی دەکات ئەگەر هەوڵە بەردەوامەکان سەرکەوتوو نەبن، تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵوێستی نەگۆڕە و هەر قسەیەک لەبارەی کردنەوەی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە کۆمەڵێک مەرجی ئەمنی و سیاسییەوە. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، گفتوگۆی جیاواز لەگەڵ دەسەڵاتی عومان لەبارەی ڕێکخستنەکانی ڕێڕەوی دەریایی لە ناو گەرووەکەدا بەردەوامە.
لەو بارەیەوە، پەیامنێری جەزیرە لە واشنتۆن، ئیهاب ئەلعەقدی، ڕایگەیاند کە ترەمپ قۆناغی ئێستای بە "دواین دەرفەت" وەسفکردووە بۆ ئێران تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێک. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە واشنتۆن چاوەڕوان دەکات ئەمڕۆ سێشەممە گەروی هورمز بکرێتەوە، بە پشتبەستن بەو گفتوگۆیانەی کە جەختی لەوە کردەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بەڕێوەدەچن، سەرەڕای ئەوەی تاران بونی هەر دانوستانێکی ڕاستەخۆی ڕەتکردووەتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 100 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: فرۆشی نەوت باشتر بووە و ئێمە تەنها لە بەندەرەکاندا دەیفرۆشین

زۆرتر

8/4/2026 1:07:00 PM

ئەم هەفتەیە دابەشکردنى مووچەى فەلامانبەرانى عێراق کۆتایی دێت، وەزیری داراییش بانگدەکرێتە پەرلەمان

زۆرتر

8/4/2026 12:59:00 PM

نەوت لە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکاندا

زۆرتر

8/4/2026 12:44:00 PM

راپرسییەکی ئیسرائیلی: 51% پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران دەکەن

زۆرتر

8/4/2026 12:37:00 PM

زۆرترین خوێنراو