وەزارەتی نەوتی عێراق: فرۆشی نەوت باشتر بووە و ئێمە تەنها لە بەندەرەکاندا دەیفرۆشین

60 خولەک پێش ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە فرۆشی نەوت بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو باشتر بووە، و جەختیشی کردەوە کە وەزارەتەکە بەرپرس نییە لە گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز، بەڵام لە ڕێگەی سیستمێکی جیهانییەوە چاودێریی جووڵەی کەشتییە گواستنەوەکان دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو، سەلیم ڕۆکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت،رایگەیاند
- وەزارەتی نەوت تەنها لە بەندەرەکاندا نەوت دەفرۆشێت، و دوای بارکردن و بەڕێککەوتنی کەشتییەکان بەرەو تەنگەی هورمز، کڕیار بەرپرسیارێتیی گواستنەوە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی تێپەڕبوونی لە ئەستۆ دەگرێت، هەرچەندە وەزارەت لە ڕێگەی سیستمێکی جیهانییەوە چاودێریی جووڵەکەیان دەکات.
- بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای (سۆمۆ)، لە مانگی تەمووزدا هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و کەنداوەوە گەیشتووەتە 42 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا بۆ هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران بەتێکڕا 32 ملیۆن بەرمیل بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی فرۆش بەراورد بەو قۆناغەی کە کێشە بۆ هەناردەکردن دروست بوو.
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، کێشە بۆ جووڵەی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز دروست بووە و تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو پرسە.

ژمارەی خوێندراو : 71 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: فرۆشی نەوت باشتر بووە و ئێمە تەنها لە بەندەرەکاندا دەیفرۆشین

زۆرتر

8/4/2026 1:07:00 PM

ئەم هەفتەیە دابەشکردنى مووچەى فەلامانبەرانى عێراق کۆتایی دێت، وەزیری داراییش بانگدەکرێتە پەرلەمان

زۆرتر

8/4/2026 12:59:00 PM

نەوت لە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکاندا

زۆرتر

8/4/2026 12:44:00 PM

راپرسییەکی ئیسرائیلی: 51% پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران دەکەن

زۆرتر

8/4/2026 12:37:00 PM

زۆرترین خوێنراو