بەغدا؛ لە هەڵمەتێکی تێکدانی خانووە زێدەڕۆکاندا ئەفسەرێک و کارمەندێکی ئەمنی کوژران

17 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ناوچەی "کەرارە" لە گەڕەکی دۆرەی بەغدا، پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک لە خاوەن خانووە زێدەڕۆکاندا ڕوویدا، لە کاتێکدا هێزەکان سەرقاڵی جێبەجێکردنی هەڵمەتێک بوون بۆ تێکدانی ئەو خانووانەی بە نایاسایی دروستکرابوون.
عەمید نیبراس عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرخ ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقەکاندا عەمید هیشام محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمیندارێتی بەغدا لەگەڵ کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی کوژراون، هەروەها کارمەندێکی دیکەی پۆلیس و چوار فەرمانبەری ئەمیندارێتی بەغدا بریندار بوون. بەدوای ڕووداوەکەدا، هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بۆ چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ژمارەی خوێندراو : 66 جار

هەواڵی زیاتر