نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەی بە "بەرهەمدار" ناوبرد، تێیدا جەخت لەسەر یەکخستنی هەڵوێستەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە پێش بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجام درا، دۆخی گشتیی وڵات و گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان و کارکردنی هاوبەشی بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و چاکسازیی ئابووریی گشتگیر و خزمەتکردنی پێکهاتەکان دووپات کردەوە.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لەنێوان دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کردەوە بۆ پاراستنی سەروەری، سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
ژمارەی خوێندراو : 66 جار