پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

60 خولەک پێش ئێستا

مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی توندی پارێزگاری کەرکووک دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر ماددەی 140 بە واتای بێبەهاکردنی دەستوور و نەمانی مانای دەوڵەتبوونی عێراق دێت. هاوکات جەخت دەکاتەوە کە پارێزگاری ئێستا لەڕێگەی "سەفەقەیەکی گوماناوییەوە" لە پۆستەکەیدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-08-2026، مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کاردانەوەی بەرامبەر قسەکانی محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک نیشاندا. ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاندبوو کە بەسەرچوونی مادەی 140 گەورەترین هەڵەی ستراتیژیی دەوڵەتی عێراق بووە لەدوای ساڵی 2003.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتیدا هاتووه‌:
- قسەکردنی پارێزگار لەسەر نەماونی ماددەی 140 نابەرپرسیارانەیە، چونکە ئەم ماددەیە نەخشەڕێگەیەکی دروست و سەردەمیانەیە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان. تانەدان لێی، بێبەهاکردنی دەستوور و بەتاڵکردنەوەی عێراقە لە مانای دەوڵەتبوون.
- لێدوانەکانی پارێزگار مەترسیدارن و هەوڵێکی نابەجێن بۆ شکاندنی تەبایی، قووڵکردنەوەی کێشەکان و دروستکردنی فیتنە لەنێوان پێکهاتەکاندا.
- دەستبەکاربوونی محەمەد سەمعان کەنعان بە پارێزگار، ئەنجامی "سەفەقەیەکی گوماناویی فندق الرشید" بووە، نەەک هەڵبژاردنێکی ئازاد و سرووشتی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پارتی داوا لە بەرپرسانی کەرکووک دەکات ژیرانە ڕەفتار بکەن، رێز لە دەستوور و مافی دانیشتووانی شارەکە بگرن و دووربکەونەوە لە کارکردن بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕی.

ژمارەی خوێندراو : 39 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

بەپەرۆشیی واشنتۆن و ڕەتکردنەوەی تاران، ئایا ڕێککەوتنی گەرووی هورمز نێزیک بووەتەوە؟

زۆرتر

8/5/2026 10:11:00 AM

زۆرترین خوێنراو