هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب بۆ نزیکی سفڕ دابەزی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

داکشانێکی بەرچاو لە هاتوچۆی دەریایی لە هەردوو گەرووی هورمز و باب ئەلمەندەب تۆمارکرا و بەپێی داتاکانی شحنی دەریایی، جووڵەی گواستنەوەی دەریایی لەم دوو گەرووە ستراتیژییەدا ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) بەراورد بە ڕۆژی پێش خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی. داتاکانی کۆمپانیای کێپلەر بۆ شحنی دەریایی دەریانخستووە کە تەنها دوو کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕین، کە یەکێکیان کەشتییەکی بارهەڵگری خەڵووز بوو و ئاڵای پەنەمای لەسەر بوو و چووە ناو گەرووەکەوە، و ئەوی ترشان کەشتییەکی بارهەڵگری باری سەرەتایی بوو و ئاڵای دوورگەکانی مارشالی لەسەر بوو و لە گەرووەکە دەرچووە، کە ئەمەش پاشەکشەیەکە بەراورد بە هەشت کەشتی لە ڕۆژی پێشوودا، لە کاتێکدا ئەم مەڕڕە ئاوییە پێش هەڵگیرسانی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە بیست و هەشتی شوبات و داخستنی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە، بە شێوازی ئاسایی ڕۆژانە نێوان سەد و سی بۆ سەد و چل کەشتی تێیدا تێپەڕ دەبوون. لە لایەکی ترەوە و لە گەرووی باب ئەلمەندەب، داتاکانی کێپلەر نیشانیان دا کە تەنها یەک کەشتیی بارهەڵگری هەڵگرتنی کاڵا کە ئاڵای دوورگەکانی باهامای لەسەر بوو، ڕۆژی چوارشەممە بە گەرووەکەدا تێپەڕیوە، کە ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە بەراورد بە بیست کەشتی کە لە ڕۆژی پێشوودا بەو گەرووەدا تێپەڕیبوون.

ژمارەی خوێندراو : 78 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی یەدەگی خۆی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند

زۆرتر

8/6/2026 8:55:00 AM

واشنطن پۆست کێشەیەکی توند لە نێوان ترەمپ و هێگسیس ئاشکرا دەکات و کۆشکی سپیش ڕەتی دەکاتەوە

زۆرتر

8/6/2026 8:41:00 AM

هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و بابولمەندەب بۆ نزیکی سفڕ دابەزی

زۆرتر

8/6/2026 8:17:00 AM

زۆرترین خوێنراو