عەراقچی لە پەیامێکدا دوای "ڕێککەوتنی مەککە": کاتی ئەوە هاتووە پشت بە خۆمان ببەستین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەش لە نێوان عەرەبستانی سعوودیە، پاکستان و تورکیا لە شاری مەککە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی کرد.
عێراقچی ڕۆژی هەینی، ٧ی ئابی ٢٠٢٦، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بە جەنگی چەند مانگی ڕابردووی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران ئامادەیی، توانا و دەسەڵاتی خۆیان لە بەرامبەر پێشکەوتووترین هێزی سەربازیی جیهاندا سەلماندووە."
سەبارەت بە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکەی شاری مەککەش، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی کردەوە و گوتی: "کاتێک موسڵمانان لە تەنیشت یەکدی یەکگرتوو دەبن، دەتوانن بەهێز و ڕاشکاوانە لە بەرامبەر هەر ئاڵنگارییەک بووەستنەوە کە لەلایەن بێگانە نەیارەکانەوە دروست دەکرێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عێراقچی داوای لێکتێگەیشتنی هەرێمیی کرد و نووسی: "کاتی ئەوە هاتووە تەنیا پشت بە خۆمان ببەستین و ڕێبازی برایەتیی ڕاستەقینە بگرینەبەر."
ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە هات کە لە هەمان ڕۆژدا هەریەک لە سعوودیە، پاکستان و تورکیا ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەشیان واژۆ کرد. بەپێی بەندەکانی ڕێککەوتننامەکە، هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەموویان ئەژمار دەکرێت.

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

عەراقچی لە پەیامێکدا دوای "ڕێککەوتنی مەککە": کاتی ئەوە هاتووە پشت بە خۆمان ببەستین

زۆرتر

8/7/2026 9:17:00 PM

ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی ٤٥ ساڵی ڕابردوو دابەزی

زۆرتر

8/7/2026 1:58:00 PM

زۆرترین خوێنراو