دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تیرۆرکردنیدا، ناوی پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە، ئەنەس شەریف، جارێکی تر دەبێتەوە ڕۆژەڤی ڕووداوەکانی کەرتی غەززە؛ ئەمەش نەەک تەنیا وەک ناوێک کە لە مەیدانەکە دوورکەوتبێتەوە، بەڵکو وەک ڕۆژنامەنوسێک کە میراتێکی دەوڵەمەندی لە ڕووماڵی ڕۆژانەی جەنگ و شایەتحاڵیی زیندوو لەسەر خوێنڕێژترین قۆناغەکانی ناوچەکە لەدوای خۆی جێهێشتووە.
ئەنەس شەریف لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، لە ڕووداوێکی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر خێوەتگەی ڕۆژنامەنوسان لە نزیک کۆمەڵگەی پزیشکیی شیفا لە شارۆچکەی غەززە تیرۆرکرا. لەو هێرشەدا جگە لە ئەنەس شەریف، هەریەکە لە محەمەد قریقع (پەیامنێری ئەلجەزیرە)، ئیبراهیم زاهیر و محەمەد نوفەل (وێنەگر)، لەگەڵ هەردوو هاوکاریان موئمن عەلیوە و محەمەد خالیدی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی خوێندراو : 2 جار