وەزارەتی خویندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنگی بە خوێندكارانی خویندنی باڵا هەڵچنیوە ؟

18/08/2022

وەزارەتی خویندنی بالا و توێژینەوەی زانستی تەنگی بە خوێندكارانی خویندنی باڵا هەڵچنیوە ؟
هەزار و 700 خوێندكاری دكتۆرا لە سەر فشاری وەزارەت و بە هۆی ئاستی نزمی گۆڤاری زانكۆكانی هەرێم دەبێت نزیك بە دوو ملیۆن دۆلار بدەنە گۆڤارە جیهانیەكان تا بتوانن موناقەشەی تێزی دكتۆراكەیان بكەن.
ئەمە گرفتی ئەم خوێندكارانەیە ، وەزیری و وەزارەتی خوێندنی باڵای خەریكی چین ؟
بۆ ساڵی خوێندنی 2019 و 2020 هەزار 700 خوێندكاری خویندنی باڵا هەن كە گەشتونەتە كۆتایی خوێندن و تێزی دكتۆراكەیان حازر كردووە و خۆیان بۆ گفتوگۆ وموناقەشەی تیزەكەیان ئامادە دەكەن.
بە پێی رێنماییەكانی پێواژۆی بۆڵۆنیا بۆ خوێندنی باڵا دەبێت هەر خوێندكارێكی دكتۆرا دوو توێژینەوە لەسەر تیزەكەی ئامادە بكات و توێژینەوەیەكیان لە گۆڤاریكی باوەڕپێكراوەی دەزگای كلاری ڤەێت یان سكۆپەس و توێژینەوەیەكیان لە گۆڤارێكی ناوخۆی باوەڕپێكراوە بڵاو بكاتە بۆ ئەوەی مافی مناقەشەی تیزەكەی پێ بدرێت.

دەزگای كلاری وەیت و دەزگای سكۆپەس دوو دەزگای باوەڕپێكراوی جیهانین كە هەڵسەنگاندن بۆ گۆڤارە زانستییەكان دەكەن وهەر گۆڤارێكیش ناوی لەو دەزگایانەدا تۆمار بكرێت ئەوا دەبێت گۆڤاری باوەرپێكراوی جیهانی و توێژینەوەكانیش دەبنە سەرچاوەی زانست و زانیاری متمانەپێكراو.

ئەم مەرجەی وەزاەرتی خویندنی باڵا لە كاتێكدایە هیچ گۆڤارێكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵسەنگاندنەكانی دەزگای سكۆپەس تۆمار نەكراوە ئەویش لەبەر ئاست نزمی گۆڤارەكانی زانكۆكانی هەریمە ، ئەوەی هەیە تەنها گۆڤاری زانكۆی كۆیەیە كە لە دەزگای كلاری ڤەێت تۆمار كراوە كە یەكەم دەزگای باوەرپێكراوی جیهانیە.

دەزانن بلاو كردنەوەی هەر توێژینەویەكیش لەو گۆڤارە جیهانیانە چەندی تێ ئەچێت و چەندی پێی ئەچێت ؟

بە پێی بە دواداچوونەكانی روون میدیا هەر توێژینەوەیەكی زانستی بە پێی كوالێتی توێژینەوەكە لە گۆڤارەكانی سكۆپەس تەقریبەن كەم تا زۆرهەزا ور 200 دۆلاری تێ ئەچێت و لە كلاری ڤەێت بە نزیكی 2 هەزار دۆلار .
ئەمە لە كاتێكدایە بە پێی پیوەرەكانی ئەم دەزگایانەش مەرج نیە ئەو توێژینەوانەی كە پەیوەستن بە بابەتێكی دیاری كراویی مەحەلی و ناوخۆییەوە بڵاو بكرێنەوە چونكە مەرجی سەرەكییان پێشخستنی زانستە بە جیهان بە پێشكەشكردنی بیرۆكەیەكی نوێ لە بواری زانستی پزیشكی سیاسی ئابوری و كۆمەڵاتی گەرنا ئەو توێژینەوەیە بڵاو ناكەنەو.
واتە هەزار و700 خوێندكار دەبیت زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار بدەن تا بتوانن مافی گفتوگۆ ومناقەشەی تیزی دكتۆراكەیان وەرگرن.
بردنەدەرەوەی ئەم پارانەش بۆ گۆڤارە پرسیار لەسەر وەزارەت دروست دەكات كە دانانی ئەم مەرجانە بۆ چی ؟
ئەم مەرجانە لەو وڵاتانەدا بۆ خویندكاران دادەنرێت كە بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە پەیوەندی لەگەڵ دەزگاكانی كلاری ڤەێت و سكۆپەس هەبێت بۆ ئەوەی بلاو كردنەوەی توێژینەوەكان بێ بەرامبەر یان بە داشكاندنێكی زۆرەوە بێت.

جگە لە تێچووی زۆری گرفتیكی دیكەی خویندكارەكان كات و مەترسی دواكەوتنی وەرگرتنی بڕاونامەكەیانە.
چونكە هەر توێژینەویەك كە ئاراستەی گۆڤارەكانی كلاری ڤەێت دەكرێت لە ماوەی مانگێدا ئەمجار خوێندكارئاگادار دەكرێتەوە لەوەی توێژینەوەكە چووتە قۆناغی هەڵسەنگاندنەوە كە ئەو پرۆسەیەش دوو تا 4 مانگی پێ ئەچێت  بە پێی كوالێتی توێژینەوەكە كاتەكەش دەگوڕێت و پاش ئەم ماوەیەش ئەو كات وەڵامی دەدرێتەوە كە ئایا لە ژمارەی داهاتوویان توێژینەوەكە بلاو دەكرێتەوە یان رەت دەكرێتەوە.
لە گۆڤارەكانی سكۆپەس كاتی كەمتری دەوێت بەراورد بە كلاری ڤەێت بەڵام داوجار ئەو توێژینەوانەی پەیوەستن بە بابەتیكی ناوخۆی و زانستی پزیشكی نین مەترسی رەت كردنەوەیان زۆرترە.
لەهەموو حالەتیكدا كاتی بڵاو كردنەوە توێژینەوە پەیوەست دەبێت بە ژمارەی كۆڤارەكان چونكە گۆڤارەكان بە پێی مانگ یان وەرز یان ساڵ ژمارەی نوێ بڵاو دەكەنەوە كە ئەوەش گرفتیكی تری خوێندكارانە چونكە ئەم ریكاڕانە بۆ زۆریك لە خویندكاران بووەتە هۆكاری لە دەستدانی وەرگرتنی بڕوانامە لە دەرفەتە سەرتایەكان و زۆرجار خویندكار وەرگرتنی بڕوانامەكەی بۆ كۆرسیك یان ساڵیك دوادەكەوێت.

ئێستا هەزار و700 خوێندكار چاوەڕی گۆڕینی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن چونكە خۆیان واتەنی ناكرێت ئەو هەموو پارەیە لە سەر حسابی خوێندكار بدرێتە گۆڤارە بیانیەكان و ئەوان لە گیرفانی خۆیان باجی گەندەڵی و ئاست نزمی زانكۆ و گۆڤارەكانیان بدەن.

ژمارەی خوێندراو : 600 جار

هەواڵی زیاتر