کەپرەشینە چییە لە چییەوە ئەم ناوە هاتووە، لە چی مانگی ساڵ ڕوودەدات؟

2 رۆژ پێش ئێستا

لە سەرەتای مانگی ئەیلول بۆ کۆتایی مانگی ئەیلول لەو مانگەدا باران ببارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکوێستانەکان ئەوە دەبێت (بەبارانی کەپرەشینە) .
زیاتر بەرچاو ڕوونی؛
سەردەمانی پێشوو، سابات یان کەپر هەبووە لە لادێکان، بەگەڵای درەختی داربەڕوو یان گەڵای درەختی تر سابات یان كەپریان دا پۆشیوە .
ئێستاش لەچەند گوندێک ئەو ساباتە یان ئەو کەپرە ماوە، زەمانێک لەو وەختەدا باران بەسەر سابات یان کەپرکەدا باریوە و گەڵای کەپرەکەی بۆ ڕەنگی سەوزو شین گۆڕیوە ئەو ناوە لەوەوە هاتووە .
هەندێک بۆ چوونی جیاوازی تریش هەیە، گوایە ئەوکاتە گەڵای کەپر یان سابات لانەچووە یان تێک نەچووە . هاوکات باران باریوە خاک گیای لێی ڕواوە، واتا کەپر تێک نەچووە، بەڵكو گیا سەوز بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا (كەپرەشینە) بە واتای ساڵێکی خۆش و پایزێکی پڕ باران و تەڕو توشی ناو دێت .
لای هەندێک وڵات و ناوچەی تر دەڵێن بۆنەی ئاینی بووە، بەڵام هەر ناوچەو بەشێوەیەک ئەم دابونریتە کۆنە یاد دەکانەوە، یان هەر ناوچە و هەرکەسە و بەشێوەیەک خوێندنەوەی بۆ دەکات، جیاواز لە بۆچوونی بواری کەشناسی .
بارانی کەپرەشینە بۆ دیاریکردنی بارانی هەرسێ مانگی پایز دیاری دەکرێت، واتا نیشان دەدات بۆ ئاماژەی زۆرو زوو بارینی باران لە پایزدا، لەکاتی خۆی دا بۆ دیاری کردنی پەڵە دانراوە .
لەو مانگە نەبارێت ئەوە نیشانەی وشکی و کەم بارانی پایز دەردەخات، ئەگەر ببارێت نیشانەی باران و ئومێدێک بۆ بارانی پایز دەبێت .
سەبارەت بە ئەمساڵیش، پێشبینی کەپرەشینە تۆزێک زەحمەتە، بەڵام بە بۆچوونی سایتە نەخشەکان کەتایبەتە بە کەشو هەوا، لە مەودای 10بۆ 13ڕۆژی یەکەمی مانگی ئەیلوول و یان لە 10ڕۆژی کۆتایی مانگی ئەیلوول، ئەگەر هەیە بارانی کەپرەشینە بەشێوەیەکی لاواز، ببارێت لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەت لە ناوچەکوێستانەکان و ناوچە شاخاویەکان بەڵام پێشبینی بۆ ئەم کاتە زۆر زەحمەتە .
هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورەو میهرەبانە
سالار حاجی عەلی
شارەزا لە بواری کەشناسی
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر