چلەی هاوین کەی دەست پێ دەکات كەی کۆتایی دێت ؟

1 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆژی 17ی تەمموز یەکەم ڕۆژی چلەی هاوینە .
لە21ی حوزەیران بۆ16ی تەمموز، 26 ڕۆژی هاوینە .
واتا لە ڕۆژی 17ی تەمموز بۆ 25ی ئاب، چلەی هاوینە .
دوای چلە، 26 ڕۆژی هاوین دەمێنێت بۆ20ی ئەیلول، بەقسەی پێشینان، کۆتا ڕۆژی هاوینە .
لەگەڵ ئەوەش دا بەکاتی فەلەکی 22ی ئەیلول هاوین کۆتایی دێت و 23ی ئەیلول یەکەم ڕۆژی پایزە .
شیکاری وردی باسەکە لێرەوە دەست پێ دەکات!
ڕۆژی 17ی تەمموز یەکەم ڕۆژی چلەی هاوین دەستپێدەکات (پێشینان وا دەڵێ)، 25ی ئاب کۆتایی دێت . ئەگەر بە یاسای فەلەکی باسی بکەین، 18ی تەمموز چلەی هاوین دەستپێدەکات، 26ی ئاب کۆتایی دێت .
لەگەڵ ئەوەش دا هەر ناوچەو بەپێی نەریتی خۆیان یەکەم ڕۆژی چلەی هاوین دیاری دەکەن، وەک ناوچەکانی گەرمیان(دەشتەکان) ناوچە کوێستانەکان (شاخاویەکان).
بە پێ ی گەردوونناسان وەک ( NASA) درێژترین وەرزی ساڵ هاوینە، کە زۆر ترین ڕۆژ لە خۆی دەگرێت، کە لە 21ی حوزەیران دەست پێ دەکات، تا 22ی ئەیلول و هەموو ڕۆژەکانی هاوین 94ڕۆژە دەکات.
بەڵام بە پێی نەریت و وتەکانی پێشینان، 92ڕۆژ دەبێت، واتا 21ی حوزەیران تا 20ی ئەیلول هاوینە و دوو مانگ 31ڕۆژ لە سەر یەک دەبێت .
31ی حەوت و 31ی هەشت، ئەم دوو مانگە کە گەرمترین مانگن لەم وەرزەدا، کە زۆر جار پلەکانی گەرما هەڵکشانێکی زۆر لە خۆی دەگرێت، کە بەگەرمای میوەکان ناسراوە، وەک؛ ترێ وهەنجیرو خورماو ترش یان (سماق) وچەندین میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تر .
سالار حاجی عەلی
شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر