کاتێک کەسێکی موسڵمانی دانیشتوی کوردستان، دڵسۆز بەکورد دەڵێت مەککە پیرۆزەو قیبلەی موسڵمانەو شارێکە ئارامی دەبەخشێتە دڵ و دەرون.. خێرا کۆمەڵێک کوردی دور لەدین و دژ بەدین، لێی دێنە دەنگ و دەڵێن بۆ ناچن لەمەککە بژین یان کۆمەڵێک قسەی ناشرین و نابەجێ دەخەنە پاڵ موسڵمانان.
ئەمە لەکاتێکدایە زۆربەی هەرەزۆری بەرپرسانی کوردستان ئەگەر نەڵێین گشتیان؛ ڕەگەزنامەو پاساپۆرتی ئەوروپی و ئەمریکیان پێیەو لێرە دزی دەکەن، پارەی وڵات دەدزن، میلیشیاو حزب و چەتەیان هەیە، نەوت دەدزن، قاجاخچێتی دەکەن، تاڵان و بڕۆی دەکەن، خەڵکی دەکوژن، دەفرێنن ..
کەس پێیان ناڵێت ئێوە خەڵکی وڵاتێکی ترن و خۆتانی پێوەهەڵدەکێشن.. دەی بۆ ناڕۆنەوە بۆ ئەوروپاو ئەمریکاو بەرۆکی کوردو کوردستان بەرنادەن.
بۆیە ئەمانە تەنها بۆ موسڵمانان دەمدرێژو بێ ئەدەبن، ئەگینا بۆ کەسانی تر کۆیلەو خزمەتکارن.
ئای لەدوڕوی کوردو دوژمنانی کوردو ئیسلام و بەها جوانەکان مرۆڤایەتی !!