هاندەری هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیم

لە لایەن پ.د. عەلی قەرەداغى28/11/2022

"هاندەری هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیم و لە ڕۆژئاواش ئەو وڵاتانەی دیموكراسی تیایاندا بەهێزە"
د. عەلی قەرەداغی: قەتەر دڵی دوو ملیار مسوڵمانی لە جیهاندا خۆشكرد
ڕوون میدیا
- هاندەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرم و بە پلەی دووەمیش هاندەری هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیم و لە رۆژئاواش هاندەری ئەو وڵاتانەم کە دیموکراسی تێیاندا بەهێزە .
- قەتەر نزیکەی 200 ملیار دۆلاری بۆ ئامادەکاریی ئەم مۆندیالە خەرجکردووە کە بەشی هەرەزۆری بۆ بنیاتنانی ژێرخانی وڵاتەکەیە و تەنیا هەشت ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی یاریگاکانی تۆپی پێ بووە .
- ئێستا قەتەر لەڕووی ژێرخانەوە گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە و رێگەوبان و سەرجەم ژێرخانەکانی دیکەی یەکجار بەهێزە. پێش ئەو ئامادەکارییانەی بۆ مۆندیال کردی بەو جۆرە نەبوو. بۆیە ئەو خەرجییەی کراوە دوای مۆندیالیش هەر بۆ وڵاتەکە دەمێنێتەوە .
- بەشێک لەو یاریگایانەی لە قەتەر دروستکراون کاتین و بڕیارە دوای تەواوبوونی مۆندیال لاببرێن."
- لەبارەی ئەو رێوشوێنانەی قەتەر بۆ مۆندیالی 2022 گرتوونیەتەبەر، وەکو قەدەخەکردنی خواردنەوە کحولییەکان و چالاکیی هاوڕەگەزخوازان و ئەو بابەتانەی لەگەڵ یاسای وڵاتەکە ناگونجێن، د. عەلی قەرەداخی پەسنی بڕیارەکەی قەتەر دەکات و دەڵێت، "ئەو بڕیارە دڵی دوو ملیار موسڵمانی لە جیهاندا خۆشکرد .
- نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان ڤیزەی قەتەر دەبڕن و رۆژانە 500 فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە هاتووچۆ بە گەشتیاران دەکەن، بەڵام بابەتەکە تەنیا سوودی ئابووری نییە، بەڵکو لە ماوەی ئەم مۆندیالەدا بە دەیان وەزیری ئابووری لە وڵاتانی جیهان سەردانی قەتەریان کردووە و رێککەوتنی ئابوورییان لەگەڵ واژۆ کردوون .
#ڕوون_میدیا #RWN_MEDIA




وتاری زیاتر