خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆش..
كاتێك بۆ یەكەم جار هێزێكی ساختە دەخەیتەوە قاڵبە حەقیقیەكەی خۆی ئیتر وەك گای شێت بەچواردەوری خۆیدا پەلامار ئەدات و وەك ئەوكەسەی لەكاتی نقومبون بەس سەری بە دیار ماوە دەیەوێت هەرچی لە دڵیایەتی بیڵێ ئێستا ئێوە وان بۆیە هەرچی بڵێن ئاساییە.
لەڕاستیدا خۆ فرۆش و ئەوانەی ئەم نیشتیمانەیان چەندین جار جار ئەوانەبون كە دەبابەی بەعسیان هێناو شنگالیان تەسلیم كرد و سوپای بێگانەیان هێنایە نێو خاكی هەرێم.
ئێمە خۆفرۆشین چونكە شەڕی قوت و موچەی خەڵكە بەش مەینەتەكەمان دەكەین و ئێوەش سەر ڕاست كە موچەی خەڵكتان دزیوەو دەستتان بەسەردا گرتوەو ئێمە دەمرین لە پێناو خەڵكەكەمان ئێوەش دەمرن بەڵام دژی خەڵكەكەمان.
لە ڕستیدا شەڕەكە ئەوەیە پارتی نایەوێت موچە لە بەغداوەبێت و خەڵك لەڕێگەی بانكە فیدڕالیەكانەوە موچە وەربگرێت چونكە
ناتوانن وەك جاران لە داھاتی فرۆشی نەوتی خاوو (٢ ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار) بووە، بەناوی خەرجی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو (٢ ترلیۆن و ٩ ملیار دینار) بخۆن کە دەکاتە لە سەدا حەفتای داهات بۆ خەرجی بەرهەمهینانی نەوت بڕوات.
ناتوانن وەک جاران لدە ملیۆن و دوو سەد ھەزارو پێنج سەدو بیست و چوار بەرمیل نەوتی خاو دراوە بە پاڵاوگەکانی (کارو لاناز) بەبڕی (٣٠٩ ملیارو ٩٦٧ ملیۆن دینار) بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی .
ناتوانن وەک جاران ٣٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بخۆن نەیدەن بە مووچە خۆران کو مافی ڕەوای خۆیانە.
سەرکۆ گەڵاڵی