ئەو پێداگیرییە، بۆ هەژماری من لە پای چییە؟
شینەکە بۆ حوسەینە،یان هەریسەکەیە؟
🔻هێندە بە پەرۆشی هەژماری منن، بۆچی لە ماوەکانی ڕابوردوودا، بە ئێستاشەوە،لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی کوردستانیدا، سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵیتان بونیاد نە نا بوو ؟
♦گرفتی موچەخۆړ عمولە نیە، متمانەیە، کە نیتانە، لە ساڵی 2016 زیاتر لە 8 ملیار دۆلار TBI یتان لە بانکەکان ڕاکێشا و ئێستاش 6 ترلوێنی ئەو بانکە قەرزارن..
♦ جیاوازی بانکی گشتی و بانکی تایبەتی تەنها خوایان یەکە ، هەژماری من هەژمارێکی کەسی و تایبەتە لەکاتی هاککردنی هەژمارەکەدا، کێ بەرپرسیارێتی دانەوەی حسابی موچەخۆر لە ئەستۆ دەگرێت، له کاتێکدا بانکەکان تایبەتی و کەسین؟
♦لە کاتی نەبونی ڕەصیدی تەواوی بانکی ، موچەخۆر ناتوانێت تەواوی حسابەکەی ڕاکێشت.
موچەخۆر ڕێی پێنادرێت سەدا 70ی زیاتری ڕاکێشێت..
♦هەژمارەکە خاوەندارێتی بۆ کەسی یەکەمی حکومەت دەگەڕێتەوە، هەرکە میزاجی تێک چوو وەک ئێستا، بە یەک کلیک حسابەکەت ڕادەگرێت.
♦کۆی ئەو باج و ڕسومات و قەرزانەی لای موچەخۆرە،لەئەگەری دواکەوتنیدا، دەوڵەت بە پێی یاسا دەتوانێت لە ڕێی ئەو هەژمارەوە داوای وەرگرتنەوەیان بکات.. بەڵام . موچە نەدراوەکان و لێبڕین و پلەبەرزکردنەوەکان، هەر بە هەمان یاسا دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراقی هاوشێوەی موچەکانی مانگەکانی 10و 11و 12 ساڵی ڕابوردوو..
♦ڕاگەیانراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی 19 جۆر خزمەتگوزاری و ڕاکێشانی سلفە دەکات، کە ئەمە هیچ بنەمایەکی لۆژیکی نیە. لە کاتێکدا ئەم حکومەتە 26 ترلوێن دیناری موچەخۆر قەرزا، دێت سولفەو قەرز بە موچە خۆر دەدات!
♦لە هەرێم 92 بانکی نا حکومی هەیە بۆ پەرە بەو بانکانە نەدراو لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی ڕێک نەخرا،
وەڵامەکەی ڕوونە، بۆ ئەوەی ئەم کابینەیە، نەڕواتە ژێر بەرپرسیارێتی دانەوەی موچە نەدراوەکانی موچەخۆرانەوە..
♦ڕاگەیانراوەکە باسی چارەسەری سیولە دەکات، ئەمە لە کاتێکدا کە دەبێت هیچ دوکان و مارکێت و مۆڵ و بەنزینخانەو دەلاک و قەصاب و سەوزە فرۆشک و فیتەر ، پێشانگاو تەواوی بازاڕ ، نەمابێت کە ئامێری ATM تێدا دانەنرابێت. کاتێک کارتێکی ئەلیکترۆنی بانکیت لە باخەڵدایە بە بێ ئەو ئامێرە کارتەکەت جیاوازی چیە لەگەڵ کارتێکی باڵانسدا؟
♦داکۆکی سەرسەختانە لە هەژماری من بۆ ئەوەیە، موچەو قوتی خەڵک لە ژێر چنگتانا بمێنێتەوە، تا بەردەوام سزای خەڵکی پێبدەن و ئامانجە کەسی و سیاسی و بنەماڵەیی و سەرمایەو نەوەکانتانی پێ بپارێزن، هەر کات وویستیان، سزای خەڵک بدەنەوە..
♦جەوهەری بانکە فیدراڵیەکان، بۆ موچەخۆر ئەوەیە، کە موچە دەڕواتە دەرەوەی کێشمە،کێشمە سیاسیەکانەوە. لە هەموو ئەگەرێکدا، دارایی عێراق شایستەو خەرجی موچەی موچەخۆران دەخاتە سەر ئەو هەژمارە، ئێ ئەوە بۆ ئەمان گرفتە، خۆیان ووتەنی خۆ تەنها خەرجیمان بۆ موچە نیە!
♦ لە کۆتایدا، سیستەمی بانیک دیجیتاڵی ،سیستەمێکی جیهانی باوە، دوا جار دەبێت خۆمان لەگەڵ سیستەمەکەدا ڕابێنین، پڕ خزمەتگوزاری و کار ئاسانیە بۆ مامەڵەی کڕیارو فرۆشیارو چین و تۆێژەکان،
بەڵام موجەخۆریش ئامانجێتی کە ئەژمارەکەی لە بانکێکی حکومی متمانەپێکراوی ، گەرەنتی کراودا بێت.
ئەوە، بە پێی یاساکان ڕێی پێی دراوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو مافە لە موچەخۆر زەوت بکات..