هێرشە ستراتیژیەکەی تورکیا
کاریگەری ومەترسیە درێژخایەنەکانی بۆ سەر هەرێم
شەڕی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارن pkk لەسەرەتای هەشتاکانەوە بەردەوامە ئەوە جگە لە شۆرشەکانی شێخ سەعیدەوە کە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە سەری هەڵداوە نەتوانرا یەك هەنگاو لەسیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بگۆڕێت تا ئەو ساڵانەی ڕابردو لە ڕێگەی مام جەلال وە توانرا زەمینەی گفتوگۆ بڕەخسێت دوای ئاگربەست و گفتوگۆی نێوان ئاکپارتی و پەکەکە بەڵام دەرەنجامی نەبوو.
لەماوەی گفتوگۆ دا پەکەکە ئامادەکاری باشی کردبوو زۆریش باوەڕیان بە خۆیان هەبوو کە ئەگەر گفتوگۆ سەرنەگرێت و شەڕ بێتەوە ئەوە دەتوانن کۆنترۆلی شارە کورد نشینەکان بکەن بەتایبەتی شارەکانی دیاربەکرو ئامەد کە زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە هەواداری هێزی پەكەكە بون دیارە هەوڵی جدی درا بەڵام نەکرا و سەری نەگرت و ناچار بە پاشەکشەکران
ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ناتوانن هیچ چالاکیەک لە ناو خاکی تورکیا ئەنجام بدەن،لە ئێستادا تورکیا دوای گفتوگۆ و دانوستانەکانی لەگەڵ عێراق لێکتێگەشتنیان ئەنجام دا و رێکەوتن ئیتر دوای ئەوە خۆیان ئامادە کردوە بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ قوڵایی ناو خاکی هەرێمی كوردستان، ئایا تاچەند پەکەکە دەتوانێت بەرگری بکات و ڕێ لەو هێرشە بگرێت ؟ پێم وایە ناتوانرێت بەر لەو هێرشە بگرن چونکە هێزی پەکەکەو هێزی دەوڵەتی تورکیا بەراورد ناکرێت لەو حاڵەتەدا بە هیچ شێوەیەك نە ئازایەتی یەو نەجێگەی گللەین بەڵام هەر بایی بیانوو دانە دەست لەشکری تورکیایە بەمەش دەکرێت شەڕ لە هەندێ شوێن بکرێت وە پێم وایە تورکیاش ئەو جۆرە شەڕەی پێ ناخۆش نەبێت بۆ ڕەوایەتی دان بەداگیرکاری و مانەویەیان لە ناوچەکە.
ڕۆڵی یەکیەتی و پارتی چی دەبێت بەرامبەر ئەو لەشکر کێشی یە یا وەکو حکومەت چی دەکەن لەسەر ئاستی هەرێم و حکومەتی عیراق کە چەندین پۆستی گرنگیان بەدەستەوەیە لە عیراق؟ ئەوەی ئێستا تورکیا هێرشی بۆ دەکاو خۆی بۆ ئامادە دەکات ئەگەر هێرش دەست پێ بکات پێم وایە دەتوانێت زۆر ناوچەی گرنگ کۆنترۆڵ بکات و سەربازگەی خۆی لێ دادەمزرێنێت و پاشان چۆڵی ناکات بەبیانوی هەبونی مەترسی پەکەکە پەکەکەش بایی ئەوە ڕۆژانە تەقوتۆقێک هەردەکات لەبەر سەلماندنی وجودی خۆی ئەوکات هەرێمی كوردستان دەبێتە شەڕگەو داگیرکاری و هەرێم بە بێ دەسەڵات دەمێنێتەوە.
دەکرێت لە ئێستادا وەکو حکومەتی هەرێم یا خودی یەکیەتی و پارتی هەنگاو بنێن ڕێ لەو شەڕو لەشکرکێشی یە بگرن لە ڕێگەی حکومەتی عیراق و وەکو پرسێکی نێودەوڵەتی چارەسەرێکی ئاشتیانەو مام ناوەند بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت کۆتایی بەشەڕ بهێنرێت بۆ ئەو مەبەستەش قسە لەگەڵ برادەرانی قەندیل بکرێت کە ئەوانیش ئامادەی جۆرێك لە ئاشتی وچارەسەر بن لە ڕێگەی حکومەتی عیراق ەوە بۆ ئەوەی وەکو پرسێکی نێودەوڵەتی سەیر بکرێت چونکە ئەگەر ئێمە وەکو کورد خۆمان چارەسەرمان پێ نەبێت دوایی وامان بۆ چارەسەر دەکەن نەلە بەرژەوەندی کورد دەبێت نە هەرێمی كوردستانیش ،ناکرێت خۆمان گۆڕ بۆ خۆمان هەڵکەنین
گۆڕانکاری لە ناوچەکە بەڕێوەیە با وەکو کورد بەکەمترین زەرەو زیان لێی دەرچین.
دواجار ئەوەمان بیرنەچێت قەندیل و رۆژئاوا لەڕووی ئاسایشی وپاراستنی بەرژەوەندیەکانی لای تورکیا یەک پاکێجە بەدوور نازانرێت دوای پەکەکە هەنگاوی داهاتویان بەئاراستەی هەرەس پێهێنانی ئەو قەوارەیە بێت کەلە باشوری کوردستان بونیادنراوە بەتایبەت لەدوای ریفراندۆم هەندێک گفتوگۆیی سەرەتایی لەئاستی تورکیاوعێراق بەدی کراون کەجێگەی مەترسین بۆ مانەوەی هەرێم .