قەوارەی زایۆنیی چی بۆ کورد کردووە؟

لە لایەن کاوەی مەلاحسین03/08/2024

قەوارەی زایۆنیی چی بۆ کورد کردووە؟!

ئێمەی گەلی کورد لەدوای جەنگی چاڵدێران ۱٥۱٤ لەنێوان سەفەوی و عوسمانیدا دابەشبوون و پاشان دوای ڕێککەوتننامەی سایکسبیکۆ جارێکی دیکە دابەشکراینەوە.
بەدرێژایی مێژووی کورد بۆ سەربەخۆیی لەهەر پارچەیەکی کوردستاندا لەخەبات و قوربانیدان بەردەوامبووە، هەر لەشۆڕشی شێخی نەهری و سەید ڕەزاو قازی لەمەهاباد و بارزانی خوێن دەڕێژرێ و ماڵی تاڵان دەکرێت و منداڵ و پیرو ژنی زیندەبەچاڵ و ئەنفال دەکرێت، لەیەک ویستگەی بەرخودانی کورددا نەبووە قەوارەی زایۆنیی دانی خەیر بەکوردا بنێت و هەنگاوێکی لەو بارەیەوە نابێت.
بەڵام بەداخەوە لەدوای سەدەی بیستەمەوە بەشێک لەسەرکردەکانی کورد پێیانوابووە، دوورکەوتنەوە لەبیرو ئاینی ئیسلام و هەروەها دژایەتی کردنی و هەڵکردنی ئاڵای چەپ، کورد ڕزگاری دەبێت و دەبێت بەدەوڵەت، ئەمەش لەبەرئەنجامی ئەو بیرە دۆگمایەیی کە لەسەر ئیسلام بۆیان دروستبووە.
هەڵوێستی قەوارەی زایۆنیی بەرامبەر بە کورد
لەدوای ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی بەشێکی خاکی باشوری کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەو فشارانەی لەوماوەیەدا لەسەر کوردو دۆزەکەی دروستبووە، یەک هەنگاوی قەوارەی زا*یۆنیی بەشێوەیەکی ئەرێنی بوونی نەبووە، یاخود وا لەئەمریکاو دۆستەکانی بکات دانی خەیر بەکوردا بنێنن
قەوارەی زایۆنیی لەبەرامبەر نەک باکوری کوردستان و دەوڵەتی ئەردۆغان هەر بێدەنگیان هەڵبژاردووە، بەڵکو بەشێکبوون لەو پیلانگێڕییە نێو دەوڵەتییەی دژی عەبدوڵا ئوجالان بەڕێوەچوو، تا دەستگیرکردنی لە ۱٥ ی شوباتی ۱۹۹۹، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی سوپای تورکیا هەوڵەکانی چڕکردەوە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەپەگەو کانتۆنەکان، پاش ئەوەیش ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ویستی سوپاکەی لەساڵی ۲۰۱۹ لەڕۆژئاوا بکشێنێتەوە، قەوارەی زایۆنیی هەربێدەنگیان هەڵبژاردوو هیچ هەنگاوێکیان نەناو کارێکی وایان نەکرد، بەر لەسیاسەتی ترامپ بگرن لەکاتێکدا هەمووان دەزانن قەوارەی زا*یۆنیی چی ڕۆڵ و کاریگەرییەکی هەیە بەسەر سیاسەتی واشنگتۆندا
لە۱٦ ی ئوکتۆبەر لەباشوری کوردستانیش و هاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و داگیرکردنی کەرکوک و بەشێکی خاکی کوردستان قەوارەی زا*یۆنیی هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، بەڵام لەبەرامبەردا بەشێک لەقەڵەم بەدەستان بەناوی سیاسی و ڕۆژنامەنوس پێیانوایە کلیلی ڕزگاربوونی کورد بەدەست قەوارەی زایۆنییە تەنانەت بەئاشکرا بەهەواڵی بەشێک لەماڵپەڕەوە دیارەو هەواڵ و ڕاپۆرتەکانیان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەن.
کورد وەک کارتێکی فشار لەلایەن قەوارەی زایۆنیی
قەوارەی زایۆنیی هەرکاتێک لەگەڵ دەوڵەتانی ئێران یاخود تورکیا و عێراق بەپێوەندییەکانی زۆر گەیشتبێتە ئاستی هەڕەشەی سەربازی و شەڕی ڕاگەیاندن، تەنانەت هیچ کات بایەخی بەکورد نەداوەو پێیوانەبووە، دەتوانێک کورد بکات بەکارتێک بەدەستێوە دژی ئەو وڵاتانە کە لەڕووکەشدا خۆیان بەدوژمنی قەوارەی زا*یۆنیی و تەلئەبیب ناو زەند دەکەن بەکاربهێنێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە قەوارەی زا*یۆنیی یەکێک لەئامانجەکانی هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی بووە لەگەڵ تورکیاو وڵاتانی عەرەبی و تەنانەت سعودییە.
بۆیە هەڵەیەکی زۆر کوشندەیە کورد و سیاسەتمەدارانی پێیانوابێت قەوارەی زایۆنیی خۆنزیککردنەوە لێی لەبەرژەوەندییانە.
#روون_میدیا

وتاری زیاتر