مستەفای پێش هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بناسن !

لە لایەن کاوەی مەلاحسین02/09/2024

مستەفای پێش هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بناسن !

ئیسماعیل بیشکچی لەکتێبێکیدا بەناونیشانی (لەبارەی کۆمەڵگەی کوردەوە) لەلاپەڕە ۱٨۲ بۆ ۱٨۳ دەڵێت:
هەڵوەشاندنەوەی کتوپڕی خەلافەت کاریگەری قوڵ و نێگەتیڤی لەسەر سەرۆک خێڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بەجێهێشت واتا باکوری کوردستان، هەروەها پێیانوابوو، مستەفا کەمال ئەتاتورک پارێزەی خەڵافەت و سەڵتەنەت و ئاینی ئیسلامەو هێشتا ئەو نامەیەیان لامابوو کە دوو ساڵ پێشتر بۆیان نێردرابوو، کە بەو ئامانجە شەڕدەکات، چجای بگات بەوەی خەلافەت هەڵوەشێنێتەوە.
بۆیه ئەمڕۆ لەهەر پیاوێکی بەتەمەن لەباکوری کوردستان پرسیاری دەکەیت، دەڵێت دوو مستەفامان هەیە پرسیاری کامەیان دەکەن، ئەوەیان کە هەوڵی پاراستنی خەلافەت و ئاینی دەداو دەژی گاورەکان جەنگی دەکرد یان ئەوەیان بایەخی بەقورئان و ئاین نەداو حوجرەکانی داخست
لەهەرێمیش دوو مستەفا هەیە؛ لەهەرێمدا دوو کەسایەتی لەیەک کەسایەتی خۆیدا وێنەدەکات، هاوشێوەی مستەفا کەمال ئەتاتورک، ئەو دوو کەسایەتییە لەزۆرێک لەبەرپرسانی هەرێم دەبینرێن.
لەپیش هەڵبژاردن بەهیج شێوەیەک ناتوانین پێیانبگەیت و دەستتت پێیان بگات تاکو گرفت و داواکارو پێشنیازەکانی خۆتیان پێبگەیەنیت، لەکاتی بینینشدا هیچیان بۆناکرێت و بێ ئامانج دەگەڕێیتەوە.
بەڵام چوارساڵ جارێک لەنێوبازاڕەکان نێو سەیتەرەو پرسگەکان دانیشتوون کەسایەتییەکی دیکەن و زۆر سادەو خاکین و دەرگا بەدەرگای ماڵان دەگەڕێن هیچ کات بەفێڕۆنادەن، کات و ناکات، شەوبێت یاخود ڕۆژ خەوتبیت یاخود بەئاگا لێدەپرسنەوەو بەدەم داواکارییەکانتەوە دێن و پارێزەری بەهاو ئاین و مزگەوت و قورئانەکەتن.
بەڵام دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبنەوە مستەفاکەی جاران چەندین پرۆژەیاساو بۆ دێنە ناو هۆڵی پەرلەمان کە دژنن بەئاین و بەهاو کلتورت، وەک پەرلەمانتارێک بەپەرلەمانتارێکی دیکەی گوتبو "فڵان کەس ئەو پڕۆژەیاسایە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە چۆن دەنگی پێدەدەیت، تۆ نوێنەری خەڵکێکی موسڵمانی و ئەوان تۆیان هەڵبژاردووە" لەوەڵامدا وتووبووی "جا من کارم بەوانە چییە".
بۆیە دەبێت خەڵک هۆشیاربێت دوو مستەفاکە بناسێت، مستەفای پێش هەڵبژاردن و مستەفای دوای هەڵبژاردن.
#روون_میدیا

وتاری زیاتر