ئەگەر هەردوو کاندیدەکە یەکسان بوون چی ڕودەدات؟
کێبەرکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەنێوان هەردوو کاندیدی پارتی کۆماری و پارتی دیموکرات، زۆر توندە، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیشیان گەرموگوڕ وپڕ هێرش بوون بۆ سەر یەکتر، ڕاپرسیەکانیش ئەوە دەردەخەن کە هەردوو کاندید زۆر لەیەکەوە نزیکن و بەجێاوازیەکی کەم دەکەوتنە پێش یەکترەوە، بۆیە هەندێك لە چاودێەان باس لە ئەگەری ئەوە دەکەن کە هەردوو کاندید یەکسان بن و هەریەکەیان ٢٦٩ دەنگ لە دەنگەکانی کۆمکاری هەڵبژرادن بەدەست بهێنن، کە کۆی دەنگەکان(٥٣٨) دەنگە. ئەگەر هەردوکیان یەکسان بوون چی ڕودەدات؟
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، گەڕوی دووەمی نیە، واتا ئەگەر هەردوو کاندید یەکسان بوون هەڵبژاردن دووبارە ناکرێتەوە، بەڵکو ئەرکی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرەکەی دەسپێردرێت بە (کۆنگرێس) ئەمریکا، کە ئەویش لە دوو ئەنجومەن پێکهاتووە(ئەنومەنی نوێنەران٤٣٨ ئەندام) و (ئەنجومەنی پیران ١٠٠ ئەندام. ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی ڕەها سەرۆك هەڵدەبژێرێت و ئەنجومەنی پیرانیش بەزۆرینەی ڕەها جێگری سەرۆك هەڵدەبژێرێت.
لەم کاتەدا، ئەنجومەنی نوێنەران دابەشی سەر ژمارەی ویلایەتەکان دەکرێت، هەرویلایەتێك هەر چەند ئەندامی هەبێت هەر (یەك دەنگ)ی هەیە وکۆی گشتی دەنگەکان دەکاتە (٥٠دەنگ) کە ژمارەی ویلایەتەکانی ئەمریکایە، بۆ نمونە ویلایەتێکی وەك کالیفۆڕنیا کە زیاتر لە پەنجا ئەنامی هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران هەر یەك دەنگی هەیە و ویلایەتێکی وەك ئالاسکا کە ٢ ئەندامی هەیە. واتا سەرجەم نوێنەرانی هەر ویلایەتێك یەك دەنگیان دەبێت و هەربۆیە هەر یەك لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بتوانێت (٢٦) دەنگ بەدەست بهێنێت دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.
بۆ جێگری سەرۆکیش هەمان شتە بەڵام ئەنجومەنی پیران جێگری سەرۆك هەڵدەبژێرێت بەهەمان میکانیزم.