فرێزه‌ری سه‌لاجه‌كه كرده‌وه ته‌ماشام كرد 12 به‌شه گۆشتم بۆ هاتبوو. ته‌بعه‌ن ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی ژیانی ئێمه له‌وه‌ته‌ی ماڵین. كه ئه‌وه‌نه خێرمان بۆ بێت... له هه‌مووی عه‌جیبتر ئه‌وه‌یه من تازه هاتوومه‌ته ئه‌م گه‌ڕه‌گه و خهڵكبیش زۆر نامناسن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه خهفارهتمان گرتایه له‌وانه‌یه یه‌ك دوو به‌شی تریش زیادی كردایه.
خۆم گۆشت ناخۆم، به‌ڵام ئه‌وه‌نه كه‌یفم پێی ئه‌هات ئه‌وت له دامه‌دا له‌گه‌ڵ یونس ڕاوی و به گۆرانی شڤان پهروهروهرهوه داشه‌كانی ئه‌خۆم...
ئێمه‌ی مووچه خۆر بیر له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه كه قایمه‌ی زه‌خیره ئه‌م مانگه چی كه‌م ئه‌كات...
به مه‌زه‌نده‌ی من 3 مانگی تر گۆشت و قیمه لهقایمه ده‌رئه‌هێنم و ته‌نیا په‌راسوو ئه‌كڕم...
حه‌وت په‌لتان به گۆڕم ئاوا بڕوات ساڵێكی تر یه‌ك به‌رخی كاملمان بۆ دێ!!!
ئه‌م خێره وای كردووه كه من ئه‌م كۆڵانه‌م لا خۆشه‌ویست بێت و حه‌ز كه‌م دره‌نگ خانوه‌كه‌م ته‌واو بێت و بچمه ناوی... بۆچوونم له هه‌مبه‌ر دراوسێدا گۆڕاوه...
حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌موو دراوسێكانم بناسم و بزانم كێ ئێمه ی به‌سه‌ركردۆته‌وه له كاتێكا من یه‌ك چڵه پوشكهم نه‌داوه پێیان. ڕاستیتان ئه‌وێ دڵم لێی داوه كه منیش خێر بكه‌م. خێری من له ئێستادا مه‌گه‌ر ته‌نیا ڕووی خۆش و پێكهنینهكهم بێت ئه‌ویش به دانێكی كلۆره‌وه. به‌ڵام من هه‌ست ئه‌كه‌م ناخم سپی بوه‌ته‌وه. چیتر به گومانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ته‌عامول ناكه‌م و هه‌ست ئه‌كه‌م كه خه‌ڵكانێك هه‌ن لهگهڕهكدا ماون جێگه‌ی په‌یوه‌ندی دروستكردنن, هه‌ست ئه‌كه‌م كه له خۆوه خه‌ڵكانێكم خۆش ئه‌وێ. نیه‌ته‌كه دائه‌نێم بۆ خوا، به‌ڵام خۆشه له گهڕهگێك بیت خه‌ڵك له ده‌رگات بات بێ ئه‌وه‌ی بیناسی و هیچت به‌سه‌ریه‌وه هه‌بێت. ئه‌مه له كۆمه‌ڵناسیدا بریته له پێكه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستی. بریتیه له ئه‌مان...
ئه‌گه‌ر دراوسێكه‌ت كولێره‌یه‌كی گه‌رمی هێنا و له لادێ هاته‌وه یه‌ك كیلۆقهیسی، یان خه‌یاری بۆ هێنای ئه‌و دراوسێیه له ده‌ست مه‌ده مادام تۆی له بیر بووه. ئه‌مه بریته له ئه‌مان كه هه‌موو بنه‌ما سایكۆلۆجیه‌كان داوای ئه‌كه‌ن. پێویستمان به‌و ئه‌مانه هه‌یه..
منداڵه‌كه‌م ئه‌ڵێ ئه‌ی باوكه ئێمه چی بۆ خه‌ڵك به‌رین. ئه‌و هه‌موو گۆشته‌مان بۆ هاتووه. منیش له‌وه‌ڵامدا وتم دۆعای خێر یان بۆ ئه‌به‌ین. خوا له هه‌مو یانی قبووڵ كا و ئێمه‌یش بۆ سالێكی تر غیره‌تمان بجوڵێ....
نوسینی ئازاد جلال / توێژەری كۆمەڵایەتی