چین هەڕشە لە ئەمریكا دەكات ودەڵێت واز لە دزی و داگیركارییەكان لە سوریا بهێنە.

01/09/2022

روون میدیا
ژاۆ لیژیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ، ئیدانەی داگیرکارییەکانی ئەمریکای لە سوریا و دزینی نەوت و دزینی گەنم لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەم وڵاتە دەكات.
- ھێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی نەوت و گازی سروشتی و سامانە ژێرزەمینییەکانی دیکەی سوریایان كردووە .
- زیاتر لەسەدا 80ــی بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتەیان تاڵان کردووە.
- دەستیان هەیە لە دزینی دانەوێڵەی سوریا و بە قاچاخ بردنی و ئاگریان لە کۆگاکانی دانەوێڵەی بەرداوە و قەیرانی مرۆیییەكانیان زیاتر كردووە.
- کۆی گشتی بەهای زیانەکانی سەروەت و سامانی نەوت و گاز و کانگاکان لە سوریا بە زیاتر لە 107 ملیار دۆلارە دەخەمڵێنرێت.

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر