حەماس و جیهاد بۆ ترەمپ: پلانەكە پوچەل دەكەینەوە

24 کاتژمێر پێش ئێستا

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازى بۆ چۆڵکردن‌و ڕاگواستنی دانیشتوانی کەرتی غەززەی خستەڕوو، بزوتنەوەی حەماس‌و جیهادى فه‌ڵه‌ستینى هاتنه‌دەنگ‌و ده‌ڵێن، "پلانەکە پوچەڵدەکەینەوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی بۆ پاککردنەوەی غەززە پێشنیازکردوەو دەڵێت:"غەززە وێران بوە، دەمەوێت میسر‌و ئوردن هاوڵاتى فەڵەستینی لەو وڵاتەکانیان نیشتەجێبکەن‌و بەئاشتیانە بژین".
له‌ڕاگەیه‌نراوێكیشدا باسم نەعیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ''هەروەک چۆن دەیان ساڵە هەموو پلانێک بۆ ئاوارەبونی خەڵکمان پوچەڵکردوه‌تەوە، گەلەکەمان ئەوجۆرە پڕۆژانەش پوچەڵدەکاتەوە".

لەلایەکی دیکەوە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەفەڵەستین ئیدانەی ئەو پێشنیازەی ترەمپی کردوه‌و ده‌ڵێت:"ئەو پێشنیازە لەچوارچێوەی هاندانی تاوانەکانی جەنگ‌و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتییەو ناچارکردنی گەلەکەمانە بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بەجێبهێڵن".

ژمارەی خوێندراو : 405 جار

هەواڵی زیاتر