ئەحمەد شەرع: گەلی کورد گەلێکی دێرینە و لەسەردەستی رژێمی پێشووی سووریا رووبەڕووی زوڵم و زۆرداریی بووەتەوە

5 رۆژ پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیداری لەگەڵ میدیای تورکی:
لە دوای بانگەواز بۆ گرووپە چەکدارەکان، کە دەبێت چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن، هەموو گرووپەکان بەدەم بانگەوازەکەوە هاتوون جگە لە هەسەدە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، و بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، رێگەی گفتوگۆیان لەگەڵیان گرتووەتەبەر.
لەگەڵ هەسەدە قسەمان لەسەر ئەوە کردووە، کە گەلی کورد گەلێکی دێرینە و لەسەردەستی رژێمی پێشووی سووریا رووبەڕووی زوڵم و زۆرداریی بووەتەوە، و لە ساکارترین مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەشبوون لە نموونەی مافی هاوڵاتیی بوون.
بە هەسەدەمان وتووە، گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی و سەرەکیی کۆمەڵگەی سووریایە، وەکو من مافیان لە وڵاتەکەدا هەیە.
دەبێت چەک بەدەستی دەوڵەتەوە بێت و دەوڵەت رێگە بەوە نادات چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، چونکە ئەوە رێگردەبێت لەبەردەم سەقامگیریی وڵاتدا، جگە لەوەش رێگە نادەن خاکی سووریا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، لەوانەش تورکیا.
بەشێکی زۆری ئەو هۆزە عەرەبانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان دەیانەوێت پەیوەندیی بکەن بە دەوڵەتی سووریاوە، بەڵام ئەوان رێگرن، ئەوان لەبری شەڕ رێگەی گفتوگۆیان لەگەڵ هەسەدە گرتووەتەبەر، بەڵام سوورن لەسەر پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.
لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەسەدەدا لە هەماهەنگیدان، تورکیا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش وردەکارییەکەی دەزانن.

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر