سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق:
سبەی شاندى هەرێمى کوردستان ناچێتە بەغداد، چونکە سێ داواکاریی حکومەتى عێراقیان جێبەجێ نەکردووە.
- وەزارەتى دارایی عێراق داواى لە شاندى هەرێمى کوردستان کردبوو، پێویستە تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى 12ـى ساڵى 2024 و لیستى مووچەى مانگى کانوونى دووەم بە سیستمى پەیرۆڵ لەگەڵ خۆیان ببەنە بەغداد و ناوى ئەو فەرمانبەرانەشى خانەنشینى دەیانگرێتەوە لە لیستەکەدا دیاریی بکرێت.
-شاندەکە هیچکام لەم داواکارییانەى وەزارەتى دارایی عێراقیان ئامادەنەکربوو، بۆیە چوونى شاندەکە بۆ بەغداد دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە.
- تیمى تەکنیکى وەزارەتى دارایی عێراق هێشتا لە هەرێمى کوردستانن و وردبینى لە سێ داواکارییەکەى وەزارەتەکەیان دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو سبەی یەکشەممە شاندی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچە لەساڵی 2025 بکەن و دواتر راسپاردەکانی کۆبوونەوەکە ئاڕاستەی سودانی بکەن.
ژمارەی خوێندراو : 72 جار