وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان: "هەر فەرمانبەرێک تەمەنى 60 ساڵ بوو حەواڵەى خانەنشینى بکەن".
بەگوێرەى گشتاندنەکەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان "تەمەنى یاسایى خانەنشینیى سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمى کوردستان دەکرێتە تەمەنى 60 ساڵى".
بەگوێرەى گشتاندنەکە هەریەک لەو فەرمانبەرانەى راژەى زانکۆیى دەیانگرێتەوە و هەڵگرى ناونیشانى پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریدەدەرن، پزیشکانى دادوەرى، پزیشکانى سڕکردن، پزیشکانى دەروونى، راوێژکاران و راوێژکارانى یاریدەدەر لە ئەنجوومەنى شوراى هەرێم و فڕۆکەوانانى مەدەنى لەوانەى کار دەکەن وەک کاپتنى فڕۆکە، بەدەردەکرێن لە تەمەنى خانەنشینى.
ژمارەی خوێندراو : 8 جار