شەپۆلێکی بارانو بەفر بارین ناوچە جیاوازه کانی هەرێم دەگرێتەوە :

2 رۆژ پێش ئێستا

پێشبینی دەکرێت لەمەودای 19 بۆ 20 ی ئەم مانگە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیه کی دەریای خەزەرەوە بەو هۆیەوه لەدره نگانی 19 ی مانگ و بەتایبەت شەوی 19 لەسەر 20 ی مانگ و بۆ 20 مانگ چەقی شەپۆلەکە دەبێت بەگشتی شەپۆله کە لاوازەو ئەگەری بارانو بەفر بارین بەڕێژەی کەم هەیە لەهەندێ شوێن تا مام ناوەند دەبێتو ئەگەر هەیە زۆرێک ناوچە بگرێتەوە ، بەفر ئەو ناوچانەی لە 1000 مەترو بۆ سەرەوە لەئاست ڕووی دەریاوە بەرزن ئەگەر هەیه و وە لەهەندێ شوێن بۆ کەمتریش ئەگەر هەیە دادەبەزێت بەتایبەت ئەو ناوچانەی شەپۆلەکە تێیاندا باشترە ، وە ئەگەری بارانو بەفری کەم تامام ناوەند هەیه زیاتریش ڕێژەکەی کەمە جگە لەهەندێ شوێن " زۆرترین کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاویه کانی باکورو باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم ده بێت"
بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایه کی ساردی سیبری ڕووسی بۆ ناوچەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 5 پلە دادەبەزێتەوە " 
ئەگەری زیاد بوونی بای خۆرهەڵاتو باکوری خۆرهەڵات هەیه لەمەودای شەپۆلەکەو بەولاوە،
دوباره لەدوای ئەم شه پۆلە لەهەفتەی کۆتایدا بەتایبەت لە 24 و بەولاوە ئەگەر هاتنی شەپۆلی تری بارانو بەفر بارین هەیه تاکۆتایی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە جیاوازەکان ان شاءاللە .  
#شاڵاوهیدایەت
هەینی 17 - 1 - 2025

ژمارەی خوێندراو : 63 جار

هەواڵی زیاتر