ئیدارەی نوێی سوریا 100 ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی لەناوبرد
هێزە ئەمنییەکان لە ئیدارەی نوێی سوریا بڕێکی زۆر
مادەی هۆشبەریان لە دیمەشقی پایتەخت لەناوبرد، کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن حەبی کاپتاگۆنیان
تێدابوو، هاوکات دەزگاکانی ڕاگەیاندن چاودێری کۆگایەکی کاپتاگۆنیان کرد لە بەندەری
لازقییە، کە لە سەردەمی حوکمڕانی… بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی...
بەدر یوسف، بەرپرس لە بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بڕێکی زۆر حەبی مادەی هۆشبەریان
لەناوبردووە، ڕوونیشیکردووەتەوە، ژمارەی حەبی کاپتاگۆن نزیکەی 100 ملیۆن حەبە، ئەمە
جگە لەوەی حەشیش بە ڕێژەیەکی زۆر لە نێوان حەبی مادەی هۆشبەردایە لە نێوان ١٠ بۆ
١٥ تەن، کە هێزە ئەمنییەکان سووتاندیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بارەگای فیرقەی چواری
سوپای سوریاوە کە لەلایەن ماهر ئەسەد برای بەشارەوە سەرکردایەتی دەکرا و لەو شوێنەی
کە دەست بەسەر ئەو حەبانەدا گیرا و لەناوبران، کە ئۆپەراسیۆنەکە ئەو کەرەستە خاوانەشی
لەخۆگرتبوو کە لە دروستکردنی ئەو حەبە ماددە هۆشبەرانەدا بەکارهێنراون .
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) لای خۆیەوە
باسی لە لەناوبردنی ئەو کەرەستانە کردووە، “کە لە بارەگای فیرقەی چواری ڕژێمی پێشوو
دەستیان بەسەردا گیراوە”.
فۆتۆگرافەرێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە شوێنی ڕووداوەکە،
کارمەندانی ئاسایشی بینی کە دەیان کیسی گەورەی پڕ لە ماددەی هۆشبەریان هەڵگرتبوو،
کە لەناو کۆگایەکدا لە بارەگای فیرقەی چوارەمدا هەڵگیرابوون، لەسەر بارهەڵگرەکان و
گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی کراوەی نزیک، پێش ئەوەی ناوەڕۆکەکانیان بەتاڵ بکەنەوە و لەناو
ئا چاڵ.
ژمارەی خوێندراو : 41 جار