زۆرێک پێشوازی لە گەڕانەوەی ترەمپ دەکەن

3 رۆژ پێش ئێستا

سیمۆن تیسدال نووسەری بەریتانی: زۆرێک پێشوازی لە گەڕانەوەی ترەمپ دەکەن
ڕاپرسیی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەوروپا  دەریخستووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێشوازی لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە ژمارەی ئەو کەسانە زیاترە کە نیگەرانن بە گەرانەوەی، بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کە لەم گەرانەوەیە دەترسن
سیمۆن تیسدال، شرۆڤەکاری کاروباری دەرەوەی ڕۆژنامەی گاردیانی ئۆبزێرڤەر، لە وتارەکدا باس لەوە دەکات کە سەرەڕای ئەوەی بە "کەمبوونەوەی نفوزی ئەمریکا" وەسفی دەکات، چاوپۆشیکردن لە سەرۆک ئەمریکا، نە كاریكی كردەییە و نە بەسوودە، جا سەرکردەکانی جیهان حەزیان لێی بێت یان نا.
تیسدەیل دەنوسیت ئەنجامی ڕاپرسییەکە پێچەوانەی ئەو ئیدیعا سەیر و سەمەرەیەی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی جۆ بایدن کە دەڵێت هەژموونی جیهانی ئەمریکا بەهێزتر بووە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە بەریتانییە گاڵتە بەو ئیدیعایە دەکات و دەڵێت جیهان پشت لە شتێک دەکات کە زۆر کەس بە نەزمێکی نێودەوڵەتیی دووڕوویی دەزانن کە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو زلهیزانە لەزیادبوندان کە پێیان وایە دیدگای ترەمپ - کە ئایدۆلۆژیای تێدا نییە، سیاسەتی دەستێوەردان نەکردن و ناسیۆنالیزم دەگرێتەبەر و لەسەر بنەمای مامەڵەی بازرگانی و بەرژەوەندی خۆپەرستی دامەزراوە - گونجاوترینە بۆ ئەو سەردەمە.

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر