لە یەكەم رۆژی ئاگر بەستدا 552 بارهەڵگری هاوكاری مرۆیی چونەتە ناو غەززە
سەرچاوەیەکی بەرپرسیار لە وەزارەتی ناوخۆی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئاشکرای کرد کە ٥٥٢ بارهەڵگر کە یارمەتی و سووتەمەنییان هەڵگرتبوو، لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان حەماس و قەوارەی زایۆنیدا چوونەتە ناو كەرتی غەزەوە کە بارهەڵگرەکان زیاتر هاوکاری ڕێکخراوەکانی فریاگوزارییان هەڵگرتبوو، جگە لە سووتەمەنی.
سەرچاوەكە ئەوەشی روونكردەوە ، هاتووچۆی بارهەڵگرەکانی چوون و ژوورەوە تا سەعات هەشتی ئیوارە بووە، هەروەها ڕایگەیاندووە، لە سێ دەروازەوە بارهەلگرەكان چوونەتە ژوورەوە: کەرەم شاڵۆم لە باشووری کەرتی غەززە، "کیسوفیم" لە ناوەند، و دەروازەی باکووری "ئەرێز". ، کە لە ڕێگەیەوە ٢٤٢ بارهەڵگر چوونەتە ناو کەرتی غەززە، وەک سەرچاوە بەرپرسەکە ڕایگەیاندووە، ٥٠ بارهەڵگر کە پڕ بوون لە سووتەمەنی و غازی چێشت لێنان.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە حەماس 33 زیندانی ڕادەستی ئیسرائیل بکاتەوە لە بەرامبەر ئاگربەست و ئازادکردنی نزیکەی 200 زیندانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە، کشانەوەی لە زۆربەی خاکی کەرتی غەززە. و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان .
ژمارەی خوێندراو : 6 جار