بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی قەوارەی
زایۆنی ئیوارەی ئەمرۆ لە وتاریكدا ڕایگەیاند،
هێزەکانی بەردەوام دەبن لە کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی فیلادلفی لەسەر سنوورەکانی کەرتی غەززە
و میسر و هێزەکانیان لەو ناوچەیە زیاد دەکەن.
جەختیشی کردەوە کە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی
ئاگربەست کاتییە، هەڕەشەی گەڕانەوەی بۆ شەڕکردن "بە هێز" دەکات ئەگەر پێویست
بکات.
هەروەها بەڵێنیدا "ئامانجەکانی شەڕەکە تەواو
بکات" بە گەڕانەوەی ئیسرائیلییەکان لە غەززە و "لەناوبردنی" بزووتنەوەی
خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس).
ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتیوانی تەواو"ی
لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وەرگرتووە
بۆ ئەوەی "هەموو ئامانجەکانی جەنگ جێبەجێبکات" و "گەر پێویست بکات
بگەڕێتەوە بۆ شەڕ"،
سەرۆک وەزیرانی قەوارەی زایۆنی لە درێژەی قسەکانیدا
وتی: بەپێچەوانەی هەموو ڕاپۆرتەکانەوە، بەردەوام دەبین لە کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی فیلادلفی،
ژمارەی هێزەکانمان لەوێ زیاد دەکات، هەروەها "ژمارەی هێزەکانمان لە ناوچەی
پارێزراوی دەوروبەری غەززە زیاد دەکەین".
نەتانیاهۆ پێیوابوو کە شەڕی زایۆنی بۆ سەر غەززە
"دەستکەوتی بەدەستهێناوە" و "وێنەی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
گۆڕیوە، ئێستا حەماس بەتەنهایە، ئێمە زیانمان بە تەواوی میحوەرەکەی ئێران گەیاندووە،
دەتوانین زیاتریش بکەین". هێشتا تەواو نەبووە و ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە”.
لە شتێکدا کە پێدەچێت وەڵامێک بێت بۆ ئەو ڕەخنانەی
کە لەلایەن لایەنە ئیسرائیلییەکانەوە ئاراستەی کراوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست،
ناتانیاهۆ وتی "بڕیارەکانمان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەبەرچاو دەگرن و
ناتوانم وردەکاری زیاتر بخەمەڕوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، " ئازادکراوەکان دیپۆرت
دەکرێنەوە بۆ غەززە یان دەرەوەی وڵات"، ئاماژەی بە ژمارەیەک زیندانی کرد کە بڕیارە
بەپێی ڕێککەوتنەکە ئازاد بکرێن.
پێش وتارەکەی، ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی
کردەوە کە مەرجی وەرگرتنی لیستی ناوی دەستگیرکراوەکانی ئیسرائیلی داناوە کە سبەی یەکشەممە
پێش هەر پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕکردن ئازاد بکرێن.
ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرەنسا بڵاویکردەوە، یەکەم
ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوان و زیندانیان پێش کاتژمێر 2:30 دەبیت ، واتە تا6 کاتژمێر
دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە ئەنجام نادرێت.
ئامانجی ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی هێنان بە شەڕی
وێرانکەری زیاتر لە 15 مانگە کە نزیکەی 150 هەزار کوژراو و ، لە قۆناغی یەکەمدا کە
بۆ ماوەی 6 هەفتە درێژدەبێتەوە، ئازادکردنی 33 دەستگیرکراو لە کەرتی غەززە، لە بەرامبەردا
قەوارەی زایۆنی ٧٣٧ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات ئازادکردنی
ژمارەی خوێندراو : 157 جار