عێراق سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە هۆشداری دەدات: کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی دەریاوانی و بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

روون میدیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و هۆشداری دا لەوەی ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی دەریاوانی و سەقامگیری ناوچەیی و جووڵەی بازرگانی نێودەوڵەتی دروست دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، وەزارەتەکە جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە. عێراق داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕێز لە سەروەری دەوڵەتان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش بگرن و خۆیان لە هەر هەنگاوێک بەدوور بگرن کە ببێتە هۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.
پاراستنی سەروەری و بەهێزکردنی متمانە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە "رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان، تاکە ڕێگەیە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەیی و بنیادنانی متمانە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا".
جێگەی ئاماژەیە ئەم هەڵوێستەی عێراق لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرش و هێرشی پێچەوانەی نێوان سوپای ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتەوە، دۆخێک کە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا 

ژمارەی خوێندراو : 59 جار

هەواڵی زیاتر