ئێوارەی ئەمڕۆ قەتەر، سەرکەوتنی هەولەكانی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئەمریکا
و ئەفغانستان ڕاگەیاند، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە خۆش بکات بۆ گەیشتن
بە لێکتێگەیشتنی زیاتر وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی ئاشتیانە.
دکتۆر محەمەد بن عەبدولعەزیز بن ساڵح خولەیفی،
وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی
قەتەر ڕایگەیاندوە، هەوڵەکانی قەتەر بووە هۆی ئازادکردنی دوو هاووڵاتی ئەمریکی کە
لە ئەفغانستان دەستبەسەر کرابوون، لە بەرامبەر ئازادکردنیهاوڵاتییەکی ئەفغانی کە لە
ئەمریکا زیندانی بوو، جەختی لەوە کردەوە کە هەموویان گەیشتوونەتە دۆحە و ڕێکخستنی پێویست بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان
کرا.
ئەلخەلیفی سوپاس و پێزانینی دەوڵەتی قەتەری بۆ
حکومەتی ئەفغانستان و حکومەتی ئەمریکا دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەی هەوڵ و هاوکاری دەوڵەتی
قەتەر لە ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوان" هەوەها هیوای دەوڵەتی قەتەری
دەربڕی کە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی لێکتێگەیشتنی زیاتر و ڕێگەیەک
بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی ئاشتیانە.
ژمارەی خوێندراو : 6 جار