شاندێک لە وەزارەتی دارای عێراقەوە گەیشتە هەولێر

23 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای کۆبونەوەی دوێنیی شاندی هەرێم و عێراق ئەمرۆ شاندێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتە هەولێر و بەدواداچوون بۆ کێشەی لیستی مووچە خۆران دەکات.
شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ گەیشتە هەولێر و بریارە بەدواداچوون بۆ کێشەی لیستی مووچەخۆران بکات.
بریارە  شاندەکە ‌ راپۆرتێک ئامادەبکات له‌سه‌ر پێویستی خه‌رجی موچه‌ی مووچەخۆرانی هەرێـم و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکی موچەخۆرانی هەرێـم.
لەلایەکی تریشەوە بەدواداچوون دەکرێت بۆ داهاتی ناوخۆو پابەندی هەرێم بەگێرانەوەی لەسەدا ٥٠ی داهاتی ناوخۆ.
تائێستا لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ ئامادەنەکراوە مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوش دابەشنەکراوە

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 4 جار

هەواڵی زیاتر