پێشهوا ههورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ پێنجشهممه لهمیانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامهنوسان، ڕایگهیاند، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەکانی هەرێم، هەناردەکردنەوەی نەوت، دۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکە كراوه. لە كۆنگرەكەدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی
ئامادەین
داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەین و لە ڕابردوشدا ئەمەمان وتوە، بەڵام بەو مەرجەی
هەمو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، نەک تەنها موچە".
ئامادەین نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرین، بەڵام ئایا
کێ پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هێواش کردەوە و وایکرد بە بڕی زیاتر لە 25 ملیار
دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق بکەوێت؟ بێگومان لە لایەنی حکومەتی هەرێمەوە هیچ
پێشێلکارییەک نەبوە، بەڵام لە لایەنی حکومەتی عێراق، ئەگەر سەرۆک وەزیرانی
فیدڕاڵیش نیازی چارەکردنیشی هەبو بێت".
ئەگەر ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا قسە بکەین، هەندێک هێز و لایەنی
دیکە هەن، دەتوانن ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بکەن کە لایەنی فەرمی
دەیانکات".
ژمارەی خوێندراو : 104 جار