یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە؛ ئەمڕۆ زیاتر لە ١,٠٠٠ حاجی دەگەنەوە هەرێم

5 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم کاروان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە وڵات.
بڕیارە تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو ٧ فڕۆکەی دیکە بگەن و کۆی گشتیی حاجییانی ئەمڕۆ دەگاتە ١,٠٢٤ حاجی.
گەڕانەوەی حاجییان تا ڕێککەوتی ١٠ی حوزەیران بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە ٥ بۆ ٧ گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێن.
شایەنی باسە ئەمساڵ ٥ هەزار و ١٢٠ هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ فەریزەی حەج چوونە سعودیە، لەو ماوەیەشدا بەداخەوە دوو حاجی کۆچی دواییان کرد.
#حەج #حاجییان #کوردستان #هەولێر #فڕۆکەخانە

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر