حاکم ئازاد حەمە ئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:
- جگە لە دەزگا راگەیاندنە
فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و
فەیسبووک بە تایبەت هەن کە هەواڵ بڵاودەکەنەوە و لۆگۆ و ناوی تایبەت بە خۆیان
هەیە. سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەیەوێت تۆماریان بکات.
-داوامان لە ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان
کرد سەندیکا ئازاد بکرێت پەیجەکان تۆماربکات تاوەکو ئەو رۆژەی بابەتەکە بە یاسا
چارەسەر دەکرێت، چونکە شوورا لایەنێکی یاساییە و هەر بابەتێک یاسای بۆ دەرنەکرابێت
مافی هەیە بڕیار بدات، ئەوانیش ئەو مافەیان پێداین لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 35دا
تۆماریان بکەین".
-تۆمارکردنی پەیجەکان
تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە بابەتەکە بە یاسا لە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستاندا
چارەسەر دەکرێت.
-بۆ
تۆماری پەیجەكان هەمان
ئەو شتانەی بۆ رۆژنامە و گۆڤار پێویستن دەبێت هەبن. هەر پەیجێک تۆمار بکرێت، دەبێت
سەرنووسەرێکی هەبێت کە ئەندامی سەندیکا بێت یانیش بیسەلمێنێت کە رۆژنامەڤانە؛
هەروەها دەبێت خاوەنی ئیمتیازی هەبێت؛ دواتر تۆمارکردنی ناوەکە لە دوو رۆژنامەی
رۆژانەدا بڵاودەکرێتەوە و پاشان بڕوانامەی تۆماری سەندیکا وەردەگرێت".
-لە ئێستادا هەموو خاوەن پەیجەکانی هەواڵ و زانیاری لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی بڕوانامەی تۆمار.
ژمارەی خوێندراو : 25 جار