بۆ پاراستنی گیانی هاولاتیانی شارەکە بە چەک و تاپر سەگە بێلانەکان لەناودەبرێن
دوای ئەوەی لەشاری کەرکوک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی تەمەن ٩ساڵانیاندا ئەمەش بوە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە ئەمرۆش تیمێک لە لیژنەکانی قایمقایمیەت و شارەوانی و ڤێتەرنەری لەگەڵ پۆلیس هەڵمەتی لەناوبردنی سەگە بێلانەکانیان دەستپێکردوە کە سەگەکان بەتاپر دەکرێنە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانیش سەگەکان کۆدەکەنەوە و و لەدەرەوەی شار دەخرێنە ژێر خاکەوە.
لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سەگە بێلانەکان لە ناو کۆڵان و شەقامەکان روەو زیادبوونە هەرچەندە چەند شەڵتەرێک سەگە بێلانەکانیان کۆکردۆتەوە بەڵام ژمارەی سەگەکان زۆرە و بەردەوامیش روەو زیادبونە و هاوڵاتیانیش گلەیی لە حکومەتی هەرێم دەکەن کە هیچ رێکارێکی گرنگی نەگرتۆتەبەر بۆ دورخستنەوەی سەگەکان و پاراستنی گیانی منداڵان و هاوڵاتیان.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 4 جار