تادێت ژینگەی هەولێر پیستردەبێت

1 رۆژ پێش ئێستا

تادێت ژینگەی هەولێر پیستر دەبێت و بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری شارەکەش بۆ پاراستنی ژینگە جێبەجێناکرێت.
تادێت ژینگەی شاری هەولێر پیستردەبێت و یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبونی ژینگەی شارەکەش بونی پاڵاوگە نایاساییەکان دەگەرێتەوە.
هەرچەندە چەندجارێک سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری شارەکە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی شارەکەیان دەرکردووە بەڵام تائێستا بریارەکە جێبەجێنەکراوە،
بەپێی قسەی هاوڵاتیانی شارەکەش بریارەکان کەدەردەکرێن لایەنی جێبەجێکار چاوپۆشی لەجێبەجێکردنەکەی دەکەن 
تائێستا زیاتر لە ٧ جارە بریاری داخستنی پالاوگە نایاساییەکان دەرکراوە بەڵام بریارەکان جێبەجێنەکراون کارکرنی بەردەوامی پاڵاوگەکانیش بونەتەهۆی بڵاوبونەوەی رێژەیەکی زۆری غازی ژەهراوی بەناوژینگەی شارەکە.

 

#روون_میدیا

 

ژمارەی خوێندراو : 4 جار

هەواڵی زیاتر