ترامپ فشار لە ناتانیاهۆ دەكات بە هەرە شتیك كە پێویستە رازی بێت بۆ سەركەوتنی ئاگر بەست

18 کاتژمێر پێش ئێستا

ترامپ فشار لە ناتانیاهۆ دەكات بە هەرە شتیك كە پێویستە  رازی بێت بۆ سەركەوتنی ئاگر بەست
ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) لە زاری بەرپرسانی زایۆنییەوە بڵاویکردووەتەوە، پێشکەوتنی دانوستانەکانی غەززە دوای کۆبوونەوەیەکی ئاڵۆزی نێوان ناتانیاهۆ و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هاتە ئاراوە.
ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نێردەی ترەمپ فشاری خستۆتە سەر ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی ئەو هەرشتیك کە پێویستە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە قبوڵیان بکات پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ لە ٢٠ی ئەم مانگەدا.
هەر ئەمڕۆ، ماڵپەڕی هەواڵی (ئاکسیۆس) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، دوێنێ سەرۆکوەزیرانی زایۆنی  جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردۆتەوە لە خواستی خۆی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە بەو شێوەی ئێستای و کۆتاییهێنان بەكارەكان و گەیشتن بە دانوستان بە خێرایی.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە کە ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە کشانەوە لە میحوەرەکانی فیلادلفی و نەتزەریم لە کەرتی غەززە، ڕەزامەندیشی دەربڕیوە لەسەر ئازادكردنی زیندانییە فەلەستینیانەی.
لە لایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی "واڵا"ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردووەتەوە، خواستێک هەیە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی غەززە لە زووترین کاتدا و ئیسرائیل ئامادەیە دەستبەجێ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

ئەم بەرپرسانە ڕایانگەیاند کە هەلومەرج بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە غەززە ڕەخساوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە پێشکەوتن لەسەر هەموو مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بەدیهاتووە.
لەکاتێکدا ڕاپۆرتە میدیاییەکان هەندێک تایبەتمەندی ڕێککەوتنەکەیان ئاشکراکردووە، کە بڕیارە بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت، میدیای زایۆنی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی پێشکەوتنی دانوستانەکاندا سوپا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی وردە وردە لە غەززە.
هەروەها میدیای زایۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، وتووێژ كراوە لەگەڵ میسر سەبارەت بە ڕێکخستنە ئەمنییەکان لەسەر سنووری باشووری کەرتی غەززە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەگەری کشانەوەی ئیسرائیل لە ڕێڕەوی فیلادلفی لەسەر سنووری فەلەستین و میسر.

ژمارەی خوێندراو : 169 جار

هەواڵی زیاتر