لە ٤٦٣هەمین رۆژ
جەنگ لەغە+ززە، دەستەی پەخشی زایۆنی ڕایگەیاند کە قەتەر پەیامێکی ئەرێنی لە بزووتنەوەی
خۆڕاگری ئیسلامی (حە+ما+س)ەوە بە ئیسرائیل گەیاندووە بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لە
دانوستانەکاندا، لە کاتێکدا پەرەسەندنی هێرشەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە.
لەسەر ئاستی مەیدانیش،
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕاگەیاندووە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ١٦ فەلەستینی لە هێرشەکانی
زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە کوژراون.
لە کەرتی ڕۆژئاوا،
دەستدرێژیەکانی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەک بەردەوام بوو، هاوکات بەرپرسانی باڵای
سوپای زایۆنی داوای پەرەپێدانی شەڕ لە کەرتی ڕۆژئاوا و هێنانی تانکیانی جەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
بەرخۆدان.
لە کەمپی جەنین
لە کەرتی ڕۆژئاوا، سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕاگەیاندووە، دەسەڵات گەمارۆی کەمپەکەی
داوەو و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراک و دەرمان دەکات.
ژمارەی خوێندراو : 117 جار