71% ی زایۆنییەكان پشتگیری لە گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن
بەپێی ئەنجامی راپرسییەك کە لەلایەن تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ٧١%ی زایۆنییەكان پشتگیری لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەکەن کە ئاڵوگۆڕی دیلەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ لەخۆدەگرێت.
لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکان لە دەوحە، گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی زایۆنی ڕایگەیاند، پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، کارێکی چڕوپڕ لە ئارادایە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە بەم نزیکانە رادەگەیەنریت
میدیاکانی زایۆنی بڵاویانکردەوە کە 10 ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نامەیەکیان بۆ ناتانیاهۆ ناردووە و دژایەتی توندی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە.
هەروەها بیزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل ئەو ڕێککەوتنە ئەگەرییەی بە کارەساتێک بۆ ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل وەسف کرد و وتی کە ئەو ڕێککەوتنە بەشێک نابێت لەو ڕێککەوتنەی کە ناوی لێناوە "ڕێککەوتنی تەسلیمبوون" کە ئازادکردنی "تیرۆریستە باڵاکان" و وەستاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەخۆدەگرێت لە شەڕەکە.
بەگوێرەی میدیاکانی زایۆنی، سمۆتریچ و ئیتامار بن گڤیر وەزیری بەرگریی زایۆنی سەرەڕای دژایەتیان لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە ئەگەرییە، نایانەویت بەهای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كەم بكەنەوە
لەبەرامبەردا میدیای زایۆنی ڕایگەیاندووە کە پارتی شاس پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە حکومەت پەسەندی بکات.
لای خۆیەوە یایر لاپید، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) نایەوێت ئاستەنگ بۆ ڕێکەوتنەکە دروست بکات، لە کاتێکدا سەرۆکی پارتی "کەمپی دەوڵەتی" زایۆنی، بێنی گانتز، گەیشتن بە ڕێککەوتن بە پێویستییەکی ستراتیژی زانی، پێێ وابوو نەگەڕاندنەوەی دەستگیرکراوەکان کارەساتێکی نیشتمانی.
ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای لە خواستی خۆی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە بەو شێوەی ئێستای و کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان بە خێرایی ئاگادارکردووەتەوە.
#ڕوون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 4 جار